كوڕه‌ كوردێك بردنه‌وه‌ی‌ پێشكه‌شی‌ یانه‌ سویدیه‌كه‌ی‌ كرد پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
دووشەممە, 15 نیسان 2013 10:44

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر یانه‌ی‌ مالمۆی‌ سویدی‌ كه‌ له‌ خولی‌ نایابی‌ ئه‌و وڵاته‌ یاری‌ ده‌كات به‌ تاكه‌ گۆڵێكی‌ ژیلوانی‌ حه‌مه‌دی‌ یاریزانی‌ كورد له‌ یانه‌ی‌ كالماری‌ برده‌وه‌.
یانه‌ی‌ مالمۆ له‌ یاری‌ هه‌فته‌ی‌ سێی‌ خولی‌ نایابی‌ سویددا میوانداری‌ یانه‌ی‌ كالماری‌ كرد و له‌ گێمی‌ یه‌كه‌مدا یاریزانی‌ كورد، ژیلوان حه‌مه‌د توانی‌ له‌ خوله‌كی‌ (13)ی‌ یاریه‌كه‌دا تۆڕی‌ یانه‌ی‌ میوان بهه‌ژێنێت و مالمۆ پێش بخات، له‌و ساته‌ به‌دواوه‌ و سه‌رباری‌ هه‌وڵه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ هه‌ردو یانه‌ بۆ تۆماركردنی‌ گۆڵ ئه‌نجامه‌كه‌ وه‌كخۆی‌ مایه‌وه‌.
به‌و تاكه‌ گۆڵه‌ی‌ ژیلوانیش مالمۆ سێ خاڵی‌ گرنگی‌ به‌ده‌ستهێنا و به‌شێوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ حه‌وت خاڵ هاته‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ریزبه‌ندی‌ خوله‌كه‌.
ژیلوان خه‌ڵكی‌ سلێمانیه‌ و چه‌ند ساڵێكه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌یدا له‌ وڵاتی‌ سوید نیشته‌جێن، یه‌كێكه‌ له‌و یاریزانه‌ كوردانه‌ی‌ به‌هۆی‌ ئاست به‌رزی و تواناكانیه‌وه‌ خۆی‌ سه‌لماندوه‌ و بۆ چه‌ند یانه‌یه‌كی‌ به‌هێزی‌ ئه‌و وڵاته‌ یاریكردوه‌ و له‌ ئێستاشدا به‌ به‌رگی‌ یه‌كێك له‌ یانه‌ هه‌ره‌ به‌هێزه‌كانی‌ سویده‌وه‌ یاری ده‌كات و به‌هۆی‌ ئاست به‌رزیشیه‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ لاوان و یه‌كه‌می‌ ئه‌و وڵاته‌ش یاریكردوه‌.