ئەگوێرۆ روبەڕوی سزا دەبێتەوە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
دووشەممە, 15 نیسان 2013 10:29

بەهۆی ئەو لێدانە توندەی بەرامبەر یاریزانێکی یانەی چیڵسی ئینگلیزی ئەنجامیدا، چاوەڕوان دەکرێت          سێرجیۆ ئەگوێرۆی هێرشبەری مانچستەر سیتی روبەڕوی راگرتن ببێتەوە بۆ چەند یارییەک.
دوێنێ لەیاری پێش کۆتایی جامی ئینگلتەرادا، کە چیڵسی لەبەرامبەر مان سیتی دوچاری شکست هات، سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرژەنتینی لێدانێکی توندی بەرامبەر دەیڤد لویزی بەڕازیلی و بەرگریکاری چیڵسی ئەنجامدا، بەڵام لەلایەن ناوبژیوانەوە تەنها فاوڵ ئەژمار کرا.
هاوکات تۆڕی سکای سپۆرت نیوز بڵاویکردەوە، بەهۆی رەفتارە ناوەرزشیەی ئەگوێرۆوە، چاوەڕوان دەکرێت بۆ ماوەی سێ یاری رابگیرێت.