راهێنەری بایرن میونشن لە ئاستی یاریزانەکانی بێزارە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
هەینی, 04 ئاب 2017 00:09

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری بایرن میونشن رەخنە لە یاریزانەکانی یانەکەى دەگرێت و دوپاتی دەکاتەوە کە ئاستیان زۆر خراپ بوە.

پاش شکستیان بە یانەى لیڤەرپوڵ بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری بایرن میونشن بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد.

ئەنچیلۆتی رایگەیاند: لە بارودۆخێکی خراپداین و لە روی بەرگریی و هێرشبردنەوە زۆر خراپ یاریمان کرد.

وتیشی: پێشتر وا روینەداوە کە ئەو ژمارە زۆرە گۆڵمان لێ تۆماربکرێت و پێویستە ریزەکانی خۆمان رێک بخەینەوە.

ئەنچیلۆتی باسی لەوە کرد کە لیڤەرپوڵ ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردوەو ئامادەکاری باشی کردوە بۆ وەرزی نوێ و یاریزانەکانی بایرنیش رێگەیاند بۆ یانەى بەرامبەر خۆش کردوە بە ئاسانی یارییەکە ببەنەوە.

کارلۆ ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە بۆ یاریی داهاتوو بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند هەوڵدەدات کێشەکان چارەسەر بکات و ئاستێکی بەرزتر پێشکەش بکەن.