پاریس سان جێرمان: گرێبەستمان لەگەڵ نیمار پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
هەینی, 04 ئاب 2017 00:04

پاریس سان جێرمان رایگەیاند بە فەرمى گرێبەستى لەگەڵ نیمار دا سیلڤاى هێرشبەرى پێشووى یانەى بەرشەلۆنە ئەنجامداوە.
یانەى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، دڵخۆشن بە راگەیاندنى ئەنجامدانى گرێبەست لەگەڵ نیمار دا سیلڤاى بەڕازیلى هێرشبەرى پێشووى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى.
یانە پاریسیەکە لە راگەیەندراوەکەدا ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە نیمار گرێبەستەکەى بۆ پێنج ساڵ و تا ٢٠٢٢ ئیمزاکردووە، بێ ئەوەى بڕى گرێبەستەکەى ئاشکرا کردبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ یانەى بەرشەلۆنە رایگەیاند نیمار بڕى سزاى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى بەخشیوەتە یانەکەیان، کە ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ بووە.
بەمەش نیمار دا سیلڤاى ٢٥ ساڵ بە فەرمى بووە گرانترین یاریزانى لە مێژووى تۆپى پێدا و کەوتە پێش پۆڵ پۆگباى فەڕەنسى یاریزانى یانەى مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى.