یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین سکاڵاى لەسەر سزاکەى میسی تۆمارکرد پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
چوار شەممە, 29 ئازار 2017 18:13

یەکێتى تۆپی پێى ئەرجەنتین داوکارى پێشکەشی فیفا دەکات لە پێناو کەمکردنەوەى سزاى راگرتنەکەى میسی لەگەڵ هەڵبژاردەکەى.

رۆژنامەکانى ئەرجەنتین بڵاویانکردەوە، یەکێتى تۆپی پێى ناڕازییە لە بڕیارى راگرتنى میسی بۆ چوار یارى داهاتووی هەڵبژاردەکەى و بڕیارەکەى فیفا بە نادادپەروەرانە دەزانێت.

بەپێى هەواڵى رۆژنامەکان، یەکێتیەکە داواى پێداچونەوە بە بڕیارە فیفا دەکات و ئامانجیەتى میسی لە سزاکەى یەکێتى تۆپی پێى جیهان رزگاربکات.

باس لەوەش دەکرێت، ئەگەر فیفا وەڵامەکەى بە نەخێردایەوە لەسەرکەمکردنەوەى سزاکەى میسی، ئەوا یەکێتى تۆپی پێى ئەرجەنتین داوا لە دادگاى وەرزشی جیهان دەکات کە پێداچونەوە بە بڕیارى ڕاگرتەکەى میسی بکرێت.

لیۆنێل میسی بەهۆى ئەوەى لە یارى هەڵبژاردەکەى بەرامبەر چیللی لە یەکێک لە ناوبژیوانانى یاریەکە توڕە بوو، لەلایەن فیفاوە بۆ چوار یارى راگیراو لە یاریەکەى بۆلیڤیا نەیتوانى بۆ ئەرجەنتین یارى بکات.