نوکته‌و قسه‌ی خۆش..12.4.2013 پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
چوار شەممە, 17 نیسان 2013 12:03

ئه‌حول حوکمی له‌ سێداره‌کانی ده‌رده‌چێت

لا کاتی له‌ سێداره‌داندا
پ، دواین داواکاریت چیه‌؟
و،ده‌مه‌وێت کوڕه‌که‌م ببینم
پ،داواکه‌ت ڕه‌ت ناکرێته‌وه‌ کوڕه‌که‌ت له‌ کوێیه‌
و،هێشتا ژنم نه‌هێناوه‌


-----------------------


له‌ ئه‌حۆل ده‌پرست سه‌خترین کار چیه‌ به‌ لاته‌وه‌؟
ده‌ڵیت پڕ کردنه‌وه‌ خوێدان(نه‌مه‌کدان)
ده‌ڵێن بۆچی؟
چونکه‌ کونه‌کانی زۆر وردن


-----------------------


به‌ ئه‌حۆلیان ووت بۆچی وا ناشیرینیت؟
ووتی کاتیک منداڵ بووم له‌ خه‌سته‌خانه‌ دایکم له‌ گه‌ڵ که‌سێکی تر لێیگۆڕام


-----------------------

١-دوێنێ شەو ماڵی ئەحۆل کارەبایان نەبوو، لەبەر لایتی شەحنا سەیری تەلەفزیۆنیان ئەکرد.

٢-کچێک به‌ کوڕێک ئه‌ڵێ خۆم ئه‌شارمه‌وه‌، ئه‌گه‌ر منت دۆزییه‌وه‌ ئه‌وا ماچێکت ئه‌یه‌مێ، ئه‌گه‌ر نه‌شت دۆزیمه‌وه‌، ئه‌وا له‌ ژێر قادرمه‌کانام.

٣-پاپای ڤاتیکان دوای سه‌ردانێکی کوردستان ئه‌ڵێ: زۆر زۆرم پێخۆشه‌ که‌ له‌ کوردستانا خه‌ڵکێکی زۆر بوونه‌ته‌ مه‌سیحی و هه‌موویان ڕۆژی چه‌ند جارێک له‌ ماڵه‌کانیانا سه‌ڵیب به‌رزئه‌که‌نه‌وه‌.
دوای تێی ئه‌گه‌ێنن که‌ ئه‌وه‌ سه‌ڵیب نییه‌ و ماسیحه‌ی عه‌رز سڕینه‌، خه‌ڵکی بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ی فیوزی کاره‌با به‌رزی ئه‌که‌نه‌وه‌..

٤-دوو برا ژن ده‌هێنن هه‌ردوو بووكه‌كه‌ خوشكن برايه‌كيان به‌ ئه‌وه‌ی تر ده‌ڵێ لێده‌ برا بووينه‌ خزم.

٥-قوتابيه‌ک چووه‌ ئيمتيحان هيچي نه‌ئه‌زاني وه‌ره‌قه‌ي هاته‌ پيش نووسي (توکلنا علي الله‌) ماموستاکه‌ش وه لامي دايه‌وه‌ نووسي (سفر في سبيله‌ الله‌).

-----------------------

برادەرێک فشە بۆ مەغدید ئەکات و ئەڵێت : ئەم جومعەیە سەیارەیەک لێی دام و بەرزی کردمەوە و هەلێیامە سەر سایدەکەی ئەوبەر لۆری گەورە بەسەرما ڕۆشت بە بارەوە هەستامەوە ویستم بڕۆم یەک پاص بە نەفەرەوە لێی یام و یامی بە ئاخر قاتی بینایەکی بەرزدا و کەوتمە خوارەوە ..کەچی هەستامەوە چوم لەو صیدلیەیە حەبێکی پاراستیتۆڵم خوارد عەیبم نەما ...مەغدیدیش ئەڵێت:  لەو فشەیە کوا لە جومعەیا صیدلیە هەیە


-----------------------


قوتابیه‌ک له‌ پۆلی یه‌کی سه‌ره‌تای له‌ مامۆستاکه‌ی ئه‌پرسێت ئه‌ڵێت مامۆستا کچێک ته‌مه‌نی 25 ساڵ بێت سکی پڕ ئه‌بێت ببێت ...مامۆستاکه‌ ئه‌ڵێت بێگومان ... ئه‌ڵێت ئێ ئه‌گه‌ر 14 ساڵ بێت ... مامۆستاکه‌ ئه‌ڵێت له‌وانه‌یه‌ ،،، ئه‌ڵێت ئه‌ی مامۆستا ئه‌گه‌ر وه‌ک ئێمه‌ 6 ساڵ بێت ئه‌ڵێت نا ئه‌وه‌ موسته‌حیله‌ ..ئه‌ویش سه‌یری کچه‌که‌ی هاوڕێی ئه‌کات ئه‌ڵیت نه‌موت مه‌ترسه‌ سکت پڕ نابێت

-----------------------

کابرایه‌ک ژنه‌که‌ی نه‌خۆشه‌ و به‌دیاریه‌وه‌یه‌تی.. ژنه‌که‌ی پێی ئه‌ڵێ: پیاوه‌که‌، ئه‌گه‌ر بمرم تۆ چی ئه‌که‌ی؟
ئه‌ویش خێرا ئه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر تۆ بمریت، من شێت ئه‌بم!
ئینجا ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ: ئه‌ی ژن ناهێنیته‌وه‌؟
کابرا ئه‌ڵێ: وه‌ڵا نازانم، به‌ڵام شێت هه‌رچییه‌ک بکات لێی ناگیرێت….

------------------------------------------------------

دوو دز ئەچنە سەر ماڵێک دزیبکەن و ساحێب ماڵەکە لە پڕێکا یەتەوە ماڵەوە دزەکان هەریەکەیان ئەچنە ناو فەردەیەکەوە پیاوەکە سەیری فەردەکان ئەکات پێی سەیرە شەقێک لە فەردەیەکیان ئەیات دزەکە ئەڵێت خڕڕڕڕڕڕڕ بۆ ئەوەی پیاوەکە وا بزانێت گوێزە و شەقێک لەوی تریان ئەیات دەنگی نایەت ٣ جار دوبارەی ئەکاتەوە و دزەکە سەر دەر ئەهێنێت و ئەڵیت هەتیو ئاردم ئارد ..ئارد کوا دەنگی هەیە ..

-----------------------

مالێك تازه‌ هاتبوونه‌وه‌ بۆ شار، رۆژێكیان لۆری‌ زبڵ دێته‌ به‌رده‌رگایان و له‌ده‌رگا ده‌ده‌ن مناله‌كه‌شیان ده‌رگاكه‌ ده‌كاته‌وه‌و ده‌لێ‌ فه‌رموو خاڵه‌، ئه‌ویش ده‌ڵێ زبڵتان هه‌یه‌؟
مناڵه‌كه‌ش راده‌كاته‌ لای‌ دایكی‌ و ده‌ڵێ دایه‌ زبڵمان هه‌یه‌، دایكیشی‌ ده‌ڵێ به‌ڵێ كورم، مناڵه‌كه‌ به‌ راكردن ده‌كه‌رێته‌وه‌ لای‌ ده‌رگاكه‌و ده‌ڵێ خاڵه‌ نامانه‌وێ، هه‌یتمان..

-----------------------
ئەحۆل نامەی نارد بۆ بەڕێوبەرەکەی وتی "نەخۆشم ناتوانم دەوام بکەم"بەڕێوبەر وەڵامی دایەوە : "کاتێک نەخۆش دەکەوم ماچی ژنەکەم دەکەم،باش دەبم،تاقی بکەرەوە"
پاش ٢ کاتژمێر .... ئەحۆل نامەی ناردەوە بۆ بەڕێوبەر :" ئێستا زۆرباشم ژنەکەت زۆر ڕۆح سووک بوو..

-----------------------
جارێك قوتابيه‌ك دوعا ده‌كات و ده‌ڵێت:
خوايه‌ گیان ئه‌سته‌نبوڵ بکه‌یته‌ پايته‌ختی ئێران، له‌و كاته‌دا دايكی گوێی لێ ده‌بێت وده‌ڵێت: كوڕم بۆ وا ئه‌ڵێيت؟
ده‌ڵێت: ئاخر دايكه‌ له‌ ئيمتيحانا وام نوسيوه.


-----------------------


رۆژیکیان ئه‌نیشتاین له‌گه‌ڵ کوردێکدا له‌ ته‌یاره‌یه‌کدا پێکه‌وه‌ ئه‌بن ، ئه‌نیشتاین به‌ کورده‌که‌ ئه‌ڵێت ئه‌ڵێی چی یاریه‌ک بکه‌ین ئه‌ویش رازی ئه‌بێت ، ئه‌نشتاین ئه‌ڵێت پرسیار ، له‌ یه‌کتر ئه‌که‌ین ئه‌گه‌ر من نه‌مزانی 500 دۆلارت ئه‌یه‌مێ وه‌ ئه‌گه‌ر تۆ نه‌تزانی 5 دۆلارم به‌رێ کورده‌که‌ش ئه‌ڵیت زۆر چاکه‌ !!
ئه‌نشتاین له‌ کورده‌که‌ ئه‌پرسێت: ئه‌و سری هێزی کێش کردنی زه‌وی چیه‌؟
کورده‌که‌ یه‌کسه‌ر 5 دۆلار ده‌رئه‌هێنێت و ئه‌یدات به‌ ئه‌نشتاین
ئینجا کورده‌که‌ پرسیار ئه‌کات له‌و ئه‌پرسێ: ئه‌و شته‌ چیه‌ که‌ به‌ 3 پێ به‌ شاخدا سه‌ر ئه‌که‌وێت به‌ڵام به‌ 1 پێ له‌ شاخه‌که‌ یه‌ته‌ خواره‌وه‌؟
ئه‌نشتاین پرسیاره‌که‌ی لا گران ئه‌بێت له‌ نێت سێرچ ئه‌کات و تێڵ ئه‌کات بۆ زاناکانی تر و بۆ هاورێ و خزم و که‌سوکاری که‌سی وه‌ڵامه‌که‌ی نازانێت دوای یه‌ک کاتژمێر له‌ گه‌ران ئه‌نشتاین مه‌هفه‌زه‌که‌ی ده‌ره‌هێنێت و 500 دۆلار ئه‌یات به‌ کابرای کورد و ئه‌ڵێت وه‌ڵامه‌که‌ی چیه‌؟ پیاوه‌ کورده‌که‌ش 5 دۆلار ده‌ر ئه‌هێنێت و ئه‌ییات به‌ ئه‌نشتاین ئه‌ڵێت منیش نازانم !!!


-----------------------