مەلایەک ئەڵێت پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
چوار شەممە, 17 نیسان 2013 11:41

مەلایەک پێش ئەوەی موسڵمانان لە مزگەوت دەست بکەن بەنوێژکردن پێیان ئەڵێت کێ لەژنەکەی ئەترسێت بادانیشێت ، هەرهەموو دائەنیشن بەتەنیا یەک کەس نەبێت کەبەپێوە ئەمێنێتەوە ، مەلاش پێی ئەڵێت : تۆ دانەنیشتی دیارە لەژنەکەت ناترسی ئەوە چۆنە بۆمان باس بکە ، پێاوەکەش ئەڵێت نەوەڵا مامۆستا من زۆر لێی ئەترسم بەڵام بۆیە دانەنیشتم لەبەرئەوەی هەردوو قاچم لەگەچ دایە چونکە ژنەکەم ماوەیەک لەمەو بەر زۆر پیس لێم توڕە بوو وە منیش ویستم لەدەستی دەرچم وە بە پەیژەی حەوشەکەماندا سەرکەوتم و ویستم ڕاکەم بۆ سەربان ئەوەبوو پەیژەکەی لەژێر پێم ڕاكێشاو کەوتمە خوارەوەو هەردوو قاچم شكا ئەوە بۆیەناتوانم دانیشم