مناڵێک له‌ دایکی ئه‌پرسێ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
چوار شەممە, 17 نیسان 2013 11:40

مناڵێک له‌ دایکی ئه‌پرسێ: دایه..‌ دڵ له‌ کوێدایه‌؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ کوڕم له‌ ژێر قه‌فه‌زه‌ی سنگدایه‌، له‌لای چه‌په‌وه‌.. مناڵه‌که‌ ئه‌ڵێ: ئه‌ی بۆ باوکم به‌ ژنه‌که‌ی دراوسێمانی وت دڵم له‌ ده‌ستی تۆدایه‌؟
سێ سه‌رخۆش سواری ته‌کسییه‌ک ئه‌بن.. سایه‌قه‌که‌ ئه‌زانێ سه‌رخۆشن، چه‌ند مه‌ترێک لێئه‌خوڕێت و ئیستۆپێک ئه‌گرێ، ئه‌ڵێ فه‌رموون گه‌یشتین.. یه‌کێکیان پاره‌که‌ی ئه‌یاتێ.. دووهه‌میان ئه‌ڵێ ده‌ستت خۆش.. سێهه‌میان زله‌یه‌کی هێواشی لیئه‌یات.. سایه‌قه‌که‌ ئه‌ترسێ و وائه‌زانێ که‌شف بووه‌، که‌چی کابرا ئه‌ڵێ: بێ قه‌زابی، ڕاسته‌ ئێمه‌ سه‌رخۆشین، به‌س له‌مه‌ودوا تۆزێک هێواش لێبخوڕه‌، خۆ ڕۆحت بردم