چۆن دڵی دشەكەت بۆخۆت رادەكێشی پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
سێ شەممە, 03 ئایار 2016 18:00

خوشكی هاوسەرەكەت كلیلی سەركەوتنی پێوەندییە هاوسەركاریەكەتە، بۆیە دەتوانی بەپابەندبوون بەو رێنماییانە بۆخۆتی رابكێشی و ئەو بارە قورسەی سەر پێوەندیت لەگەڵ هاوسەرەكەت سووك بكەیت.

هەندێك خوشكی هاوسەرەكەیان وەك خەسوو بەترسناك دەزانن، چونكە رەنگە ببێتە هۆی تەڵاقدان، بۆیە باشترین رێگە بۆ ئەوەی ئەو كەسە نەبێتە بۆمبێكی دانراوە و بەژیانی هاوسەریتان بتەقێتەوە ئەوانە بكەن.

دكتۆر سەفوەت مەروان راوێژكاری نەخۆشییە دەروونییەكان چەند رێنماییەك دەدات و دەڵێت:

-هەوڵدە ئەوەندەی پێت بكرێت قسەی كەمتر لەگەڵدا بكەیت، مەگەر قسەكان لەسەر بابەتی گشتی بن و خۆت لە بابەتە تایبەتەكان بەدوور بگرە.

-ئەگەر شووی نەكردبوو ئەوە دەبێ رەچاوی بكەیت بەتایبەتی لە كاتی دانیشتنت لەگەڵ هاوسەرەكەتدا و خۆت لە دەربڕینی هەستی سۆزداری و رۆمانسی زۆر بەرامبەر هاوسەرەكەت بەدوور بگرە بۆ ئەوەی غیرە نەكات.

-تا بتوانیت بۆخۆتی رابكێشە بەپێشكەشكردنی دیارییەك ئەگەر بچووكیش بێت.

-دوودڵ مەبە لە پشتبەستن پێی یان پەنابردن بۆی لە كاروباری تایبەتی خۆت بۆ ئەوەی هەست بەوە بكات كە متمانەی پێ دەكەیت.

- لەبەردەم دەرورەبەكەتدا بەباشی باسی بكە بۆ ئەوەی قسەكانی پێ بگاتەوە و دڵی پێیان خۆش بێت.

- نەكەی نێوانی ئەو و براكەی تێك بدەی، چونكە لێی خۆش نابێت و بەهەموو رێگەیەك هەوڵی تێكدانی پێوەندیەكەت لەگەڵ هاوسەرەكەت دەدات.

- سووربە لەسەر بانگهێشتنی لە هەموو بۆنە خێزانییەكان، چونكە هەست بەخۆشەویستی دەكات و هەوڵ دەدات كە خۆشەویستی خۆی بۆتۆ پێشان بدات