دەستی ئەو پیاوەی بڕییەوە دەستدرێژی كردە سەر كچەكەی پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
سێ شەممە, 03 ئایار 2016 17:52

پیاوێكی هیندی دوای ئەوەی لەلایەن گەنجێكەوە كچەكەی دەستدرێژی سێكسی دەكرێتە سەر، لەبەرانبەر ئەو هەردوو دەستی گەنجەكەی بڕییەوە.
لە هەرێمی بنجابی وڵاتی هیندستان گەنجێكی تەمەن 17 ساڵ دەستدرێژی سێكسی كردە سەر كچێكی هەشت ساڵان و دواتر ئەو گەنجە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا و درایە دادگە.
باوكی ئەو كچە بچووكە كە ناوی بارمیندر سینجە بەهیچ شێوەیەك ئامادەنەبوو لەو تاوانە خۆش بێت و ئەو سزایەی دادگاش بەسەریدا دەسەپێنێت قبوڵی بكات، بۆیە توانی گەنجە بڕفێنێت و هەردوو دەستی بڕییەوە، ئنجا ئازادیان كرد.
ئێستە پۆلیس فەرمانی گرتنی بۆ باوكی كچەكە دەركردووە و گەنجەكەش لە نەخۆشخانەیە، هاوكات دۆسییەكە فرەوان بووە و باوكی كچەكەش خۆی شاردۆتەوە و تا ئێستە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرنەكراوە.