‌‌ئەو شتانەی که‌ نابێت بەكەسی توڕە بوترێت پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
شەممە, 09 نیسان 2016 18:22

ئەو كاتەی مرۆڤ توڕە دەبێت هەندێكجار بێئاگا دەبێت لەو ڕەفتارانەی دەیكات و دەیڵێت ،ـباشتر وایە كاتێك كەسێكی توڕە دەبینیت و مامەڵەی لەگەڵ دەكەیت ئەم شتانەی پێ مەڵێ .
1-ئارام ببەرەوە : وتنی وشەی هێور بەرەوە بە كەسێكی  توڕە ئەوەندەی تر توڕەی دەكات ، بۆیە باشتر وایە ئەم دەربڕینە بەكارنەهێنیت .
2-توڕەبوون زیانی هەیە بۆ تەندروستیت : كاتێك بەرامبەرەكەت توڕە دەبێت تۆ لەو ساتەدا ڕۆڵی پزیشك مەبینە و ئەم دەربڕینەی پێمەڵێ چونكە ئەم كاتە گونجاو نیە .
3-قەیناكە :ئەمە یەكێكە لەو وشە بێزاركەرانەی كە ئەوەندەی تر بەرامبەرەكەت توڕە دەكات و دەرونی تێكدەدات .
4-تۆ هەڵەیت : ئەگەر كەسی بەرامبەرت هەڵەش بێت ئەوە كاتێك توڕە دەبێت بە هیچ شێوەیەك پێی مەڵێ هەڵەیە و ئەگەر هەڵەش بوو ئەوە دوای ئاسایی بونەوەی دۆخی دەرونی ئەو كەسە ئەوەی پێ بڵێ .
5-پێشتر ئەوەم پێ وتبووی : ئەگەر ویستت بەرامبەرەكەت ئاسایی بكەیتەوە ئەوە چاكتر وایە ئەوە بزانیت كە ئەم وشە و دەربڕینەت هەڵەیە.