خانمان ئاگاداربن ئه‌و جۆره‌ پیاوانه‌ شایسته‌ی ژن نین؟ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
هەینی, 08 کانونی دووەم 2016 11:30

ئه‌و پیاوانه‌ی له‌نێو باوه‌شی سۆزی خێزان‌و دوورله‌ ته‌نگژه‌یی ده‌روونی ژیاون، شایسته‌ی ئه‌وه‌ن ببنه‌ خاوه‌نی ژن، ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌ حه‌زیان له‌ له‌فه‌ی فه‌لافل‌و قاورمه‌ی لاكۆڵانه‌و چێژ له‌ دانیشتنی سه‌ر سفره‌ی ئێواره‌ وه‌رناگرن ناتوانن ژن به‌خته‌وه‌ر بكه‌ن و خۆشه‌ویستی و ئینتما بۆ خێزان به‌رجه‌سته‌ بكه‌ن، ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌ له‌ ژینگه‌یه‌كی توندو تیژ و پڕله‌ ئاژاوه‌دا ژیاون ناتوانن هێمنی و ئارامی خێزان بۆ ژن و منداڵ به‌رجیسته‌ بكه‌ن، ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌ مانای خێزان و خوشه‌ویستی نازانن هه‌ق نیه‌ ژنێك بكه‌نه‌ كۆڵیانه‌وه‌ و تووشی ده‌رده‌سه‌رییان بكه‌ن، ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌ ته‌نیا بۆ تێركردنی غه‌ریزه‌كانیان و دامركانه‌وه‌ی ژنیان هێناوه‌. ئه‌و پیاوانه‌ی ترسنۆكن‌و و ده‌ستپانه‌كه‌ره‌وه‌ و ماستاوچین، ئاگاداربه‌ له‌وانه‌یه‌ سبه‌ی زیان به‌كه‌سێتی تۆش بگه‌یه‌نن. ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌ ناتوانن و نازانن كه‌ چۆن په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ خزم‌و دراوسێ‌ و ناسیاو ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌ بۆنه‌ ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وه‌ك و جه‌ژن به‌شداریناكه‌ن. ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌ خۆشه‌ویستییان بۆ خاك‌و نه‌ته‌وه‌ نیه‌، ناتوانن خۆشه‌ویستی به‌ تۆ ببه‌خشن، ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌ ڕقیان له‌ ئینجانه‌ و گوڵدانه‌، دیسان ئه‌وانیش كێشه‌ن. ئه‌وانه‌ی كه‌ وه‌ك شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌ وان و شه‌وێكی دووری زستان و پایز به‌ هه‌ده‌ر ده‌به‌نه‌ سه‌ر، ئه‌وانه‌ی كه‌ وه‌ك به‌راز وان، به‌ ڕۆژ ده‌رناكه‌ون، ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌ ڕێزی مرۆڤ و گیانه‌وه‌ر ناگرن. ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌ له‌ كێشه‌ی ژنه‌كانیان گوێناگرن. ئه‌وانه‌ی كه‌ پیاوی مه‌جلیس نیه‌. خۆبه‌ره‌پێشه‌وه‌ن. درۆزنن، نوێژ ناكه‌ن، ئه‌وانه‌ی پیاوی ڕۆژی ته‌نگانه‌ نین، ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌ خاوێن نین. به‌ كه‌ڵكی ژن نایه‌ن. ئه‌وانه‌ی كه‌ ڕێزی ژن ناگرن. خۆشه‌ویستییان بۆ منداڵ نیه‌. دووركه‌ونه‌وه‌ لێیان.