ئاگاداربه‌ ئه‌م جۆره‌ كچه‌ بخوازی زه‌ره‌ر ناكه‌ی پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
هەینی, 08 کانونی دووەم 2016 11:21

كچێك كه‌ هه‌ر به‌بینینی لێدانه‌كانی دڵت زیاد بكات‌و بچێته‌ دڵته‌وه‌، كچێك میكیاجێكی ته‌نكی كردوه‌ و له‌خۆی ڕازی نیه‌، كچێك كه‌ ئه‌خیر مۆدێلی مۆبایلی پێنیه‌، كچێك مۆن‌و ڕووگرژنه‌بێت‌و ماڵداری بزانێت‌و دووسێ‌ خۆشه‌ویستی كۆنی نه‌بێت، كچێك دایكی نموونه‌ی په‌روه‌رده‌ بێت، ئه‌وا ئیتر تۆ مه‌ترسه‌، به‌یانی بچۆر داوای، كچێك باوك‌و برای باشی هه‌بێت و هاوڕێیه‌تی كه‌سانی ناڕه‌سه‌نی نه‌كردبێت‌و ڕۆیشتنی ڕێگای ڕاست‌و چه‌پ نه‌بێت‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ مڵچه‌ی بنێشتی نه‌یه‌ت‌و به‌خێرهاتنی میوان بكات‌و توانای هه‌وڵدانی بۆ ڕازیكردنی دڵی هاوسه‌ر هه‌بێت مه‌وه‌سته‌، هه‌ر ئه‌مشه‌و بڕۆ ماره‌ی بكه‌، ئه‌گه‌ر زانیت كچێك له‌گه‌ڵ برا و باوك‌و دایكی باشه‌، ئه‌وا بێگومان بۆ تۆش باشه‌، كچێك له‌كاتی پێكه‌نین ده‌م پاننه‌كاته‌وه‌ و به‌ پاساوی چوون بۆ ساڵۆن‌و قوتابخانه‌ ئه‌ملاولای نه‌كردبێت، خراپ نیه‌. ئه‌گه‌ر كچێك سیمكارتی شاراوه‌ی نه‌بوو، له‌ قوتابخانه‌ش فایله‌كه‌ پاكبوو، له‌پۆلدا ڕێزی هاوڕێ‌‌و مامۆستاكانی گرت، ئه‌وا بێگومان ڕێزی تۆیشی لایه‌. ئه‌گه‌ر كچێك درۆی له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌ كرد، درۆش له‌گه‌ڵ تۆ ده‌كات، كچێك كتێب‌و گوڵی خۆشبه‌وێ‌ تۆیشی خۆشده‌وێ‌، كچێك بێنه‌ كه‌ به‌شداری دووخولی ماڵداری كردبێت و حه‌زی بۆ ماڵ و منداڵ هه‌بوو، ئه‌وا بێگومان حه‌زی بۆ تۆش هه‌یه‌، كچێك بێنه‌ كه‌ ناچێته‌ كافتریای لاڤیو، شاری جوان، به‌ڵێ‌ هه‌ر به‌ڕاستمه‌ كچێك كه‌ ئالووده‌ی مۆبایل نه‌بووه‌ و له‌ نێو ستیانه‌كه‌ی له‌مه‌كته‌ب مۆبایلی پێوه‌نه‌گیرابێت. كچێك بێنه‌ خێزانه‌كه‌ی خۆی خۆشبه‌وێ‌، ئاممان له‌و كچانه‌ دووركه‌وه‌ره‌وه‌ كه‌ ڕۆژێك له‌ كاتی بوونی كێشه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی خۆسوتانی له‌خۆیكردووه‌. كچێك بێنه‌ كه‌ به‌رپرسیارێتی بزانێت واتای چی؟ كچێك مه‌هێنه‌ (18) ساڵی ته‌واونه‌كردووه‌، كچێك بێنه‌ بتوانێت پێناسه‌ی خۆشه‌ویستی بكات سه‌رماو گه‌رمای چه‌شتبێت. كچێك بێنه‌ كه‌ ئونوسیه‌تی تیا بێت.