هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی گرته‌یه‌كی سێكسی له‌سه‌ر دوو كچ له‌کوردستان پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
هەینی, 08 کانونی دووەم 2016 11:06

ماوه‌یه‌كی زۆربوو كه‌ من‌و یه‌كێك له‌هاوڕێكانم هه‌ستمانكردبو له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ماندا بۆ ماڵه‌وه‌، دوو كوڕ به‌دوامانه‌وه‌ن، ڕۆژێكیان بڕیارماندا كه‌ قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین‌و بزانین چییان لێمان ده‌وێت". ئه‌و به‌رده‌وام بوو له‌گێڕانه‌وه‌كانی‌و ئه‌وان وتیان: كه‌ ئێمه‌یان خۆشده‌وێت‌و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بوو ئێمه‌ كه‌وتینه‌ داویان. دوای ئه‌وه‌ی كه‌ بوینه‌ هاوڕێ‌ به‌رده‌وام ده‌یانویست ئێمه‌ باشتر بناسن. داوایان لێكردین بڕۆین بۆ باخێك. وتیشی: هه‌رجارێك كه‌ ده‌مان بینین داوایان لێده‌كردین كه‌ بڕۆین بۆ ئه‌و باخه‌، به‌ڵام ئێمه‌ش هه‌ر جاره‌و به‌ بیانووی جیاواز نه‌ده‌چووینه‌ ژێربار. تائه‌وه‌ی له‌ كۆتاییدا به‌پێداگری ئه‌وان ڕازی بووین كه‌ ڕۆژێك بۆ ڕابواردن بڕۆین. سه‌ره‌تا هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌هاته‌ پێشه‌وه‌، به‌ڵام دواتر ده‌ستیان كرد به‌ئازاردان‌و هه‌ڕه‌شه‌ لێكردنمان‌و ته‌صویركردنی ئه‌و دیمه‌نانه‌. هه‌رچه‌ند تكامان لێكردن، به‌ڵام بێسود بوو. دوای ڕوونبونه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌، به‌شی نه‌هێشتنی تاوان په‌ڕاوێكیان بۆ ده‌ستگیر كردنی ئه‌م دوو گه‌نجه‌ كرده‌وه‌. بۆ ده‌ستگیر كردنیان له‌ڕێگه‌ی یاساوه‌ ژماره‌ی دوو كچه‌كه‌ خرایه‌ ژێر چاودێری پۆلیسه‌وه‌. كاتێك كوڕه‌كان په‌یوه‌ندییان كرد به‌كچه‌كانه‌وه‌و له‌ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامینه‌دان به‌په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵیاندا، گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌، توانرا شوێنیان بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیر بكرێن. دوای ده‌ست به‌سه‌را گرتنی گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ بران بۆ دادگا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر. له‌لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تایه‌كاندا هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ نیازێكی خراپیان هه‌بووه‌و له‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ ویستویانه‌ فیلمی بێ‌ ڕه‌وشتی به‌رهه‌م بهێنن. ئه‌م په‌ڕواه‌ هێشتا به‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌و ئه‌و دوو كوڕه‌ گه‌نجه‌ له‌زینداندان و بڕیاری كۆتاییان له‌باره‌وه‌ نه‌دراوه‌. ڕووداوه‌كه‌ له‌ دادگای كه‌تنی