ئەوو ھەڵانەی لێخۆشبوونیان قورسە لای هاوسه‌ره‌که‌ت پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
چوار شەممە, 06 کانونی دووەم 2016 13:01

لەژیانی ھاوسەرێتیدا چەندین جار ھەڵە ئەنجام دەدرێت، بەڵام ھەندێک ھەڵە ھەن کە لێخۆشبوونیان قورسە و ناکرێت ژن لە پیاو ببورێت.
ئەو ھەڵانەش بریتین لەمانە:
-خیانەت یەکێکە لەو ھەڵانە ژنان چاوپۆشی لێناکەن و بەتەواوی برینداریان دەکەیت و زۆرجار بەھۆیەوە لێت جیادەبنەوە.
-درۆکردن ئەگەر بۆ بەرژەوەندی ھەردوولا نەبێت لێخۆشبوونی نییە و دەشێت لەدوای ئەوەی بە درۆکەتی زانی ھاوسەرەکەت ھەمیشە گومانت لێبکات.
-نابێت ھیچ کات لە خزم و ھاوڕێکانی دووری بخەیتەوە چونکە ئەوانی زۆر خۆشدەوێت و ھەرکات قسەیەکی خراپیان بەرامبەر بەکاربھێنیت ئەوا دڵگران دەبێت، ھەربۆیە دەتوانیت ئامۆژگاری بکەیت بەبێ ئەوەی بڵێیت لێیان دووربکەوێتەوە.
-شکاندنی پەیمان زۆر سەختە و ژنان پێیان ناخۆشە و لێی خۆش نابن، چونکە پیاوان لەپێش ھاوسەرگیریدا پەیمانی زۆر دەدەن و دواتر نایبەنە سەر و ئەوەش خانمان تووڕە دەکات.
-توندوتیژی بەرامبەر بە ژنەکەت کارێکی ھەڵەیە و ئەوەش دەرخەری ئەوەیە کە تووشی کێشەی دەروونی بوویت و ھیچ کات ھاوسەرەکەت لەبیری ناکات.