به‌سه‌رهاتی كچێكی ئه‌سیوپیایی له‌ سلێمانی پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
هەینی, 09 کانونی دووەم 2015 16:46

كچه‌ وردیله‌یه‌كی رۆح سوك و ئازاو ئیشكه‌ر، ره‌نگ ئه‌سمه‌ر، به‌ئه‌سڵ خه‌ڵكی ئه‌سیوپیایه‌و له‌ یه‌كێك له‌ دامه‌زراوه‌

ئه‌هلییه‌كان كاری پاككه‌ره‌وه‌ ده‌كات و زۆربه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌شی كه‌ ده‌ستی ده‌كه‌وێت، له‌ڕێگه‌ی بانكه‌

ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ ده‌نێرێته‌وه‌ بۆ كه‌سوكاری

بۆ ئه‌سیوپیا، له‌ میانی تێكه‌ڵبوونی به‌ كارمه‌نده‌كانی شوێنكاره‌كه‌ی هه‌ندێ زمانی كوردی و

عه‌ره‌بی فێر بووه‌و كاری رۆژانه‌ی پێ به‌ڕێ ده‌كات. كاتێك باسێكی خۆی لا كردمه‌وه‌و وتی:

كوڕی كوردی ئێره‌ حه‌زیان به‌ ئێمه‌ نییه‌و

ده‌ڵێن ئێوه‌ ره‌شن! به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆ مه‌رامه‌ تایبه‌تییه‌كانی خۆیان

ره‌ش و سپی و سوور ناخوات منیش وتم بۆ ؟ چی روویداوه‌؟ گێڕایه‌وه‌و وتی: كاتێك به‌ڕێكه‌وتم بۆ بانك تا

هه‌ندێ‌ كاروباری خۆم به‌ڕێ بكه‌م، له‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌م به‌ تاكسی بۆ شوێنی كاره‌كه‌ی خۆم، مۆبایله‌كه‌م له‌نێو

تاكسیه‌كه‌دا به‌جێما، كاتێ گه‌یشتمه‌وه‌ دوای دوو سه‌عات پشوودانم بیرم كه‌وته‌وه‌ كه‌ مۆبایله‌كه‌م پێ نه‌ماوه‌، منیش

په‌یوه‌ندیم به‌ ژماره‌كه‌ی خۆمه‌وه‌ كرد،

تا بزانم كێ وه‌ڵامم ده‌داته‌وه‌و له‌ كوێ بزرم كردووه‌، كوڕێك وه‌ڵامی دامه‌وه‌و

نه‌یهێشت قسه‌كانم ته‌واو بكه‌م له‌ یه‌ك حاڵی بووین

و زانینم كه‌ شۆفێری تاكسییه‌كه‌یه‌، ئه‌ویش وتی ناونیشانی شوێنه‌كه‌تم بده‌رێ

خۆم بۆت ده‌هێنمه‌وه‌و ده‌بێت كرێ تاكسیه‌كی ترم بده‌یتێ، منیش وتم كێشه‌ نییه‌ به‌س مۆبایله‌كه‌م بۆ بگه‌ڕێنه‌وه‌.

كاتێ‌ گه‌یشته‌ به‌ر ده‌رگای كاره‌كه‌م، وتی: فه‌رموو ئه‌وه‌ مۆبایله‌كه‌ت، منیش زۆر سوپاسم كرد، به‌ڵام ئه‌و وتی

: حه‌ز ده‌كه‌م ژماره‌كه‌تم بده‌یتێ و په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت و ببینه‌ هاوڕێ، منیش به‌لامه‌وه‌ سه‌یر بوو وتم ناتوانم شتی وا بكه‌م

حه‌زم به‌ هاوڕێیه‌تیش نییه‌، كه‌چی ئه‌و چه‌ندباره‌ی كرده‌وه‌، منیش وتم مێردم هه‌یه‌ (كه‌ واش نییه‌) بۆ ئه‌وه‌ی وازم لێبێنێت،

كه‌چی وتی جا ئه‌وه‌ كه‌ی كێشه‌یه‌! به‌هه‌رحاڵ دوای بگره‌و بێنه‌یه‌كی زۆر به‌ هه‌ر كلۆجێك بێت، له‌ كۆڵ خۆمم كرده‌وه‌.

به‌ڵام ئه‌وه‌ دوو رۆژه‌ هه‌ر

ته‌له‌فۆنم بۆ ده‌كات منیش وه‌ڵامی ناده‌مه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شی داوای ژماره‌ مۆبایله‌كه‌می كرد نه‌مدایه‌،

به‌ڵام ئه‌و پێشتر ژماره‌كه‌ی منی پێزانیبوو،

لای خۆی گلی دابووه‌وه‌، زۆر بێزار بووم و بێوازی كردووم. بۆیه‌ منیش ده‌ڵێم، به‌داخه‌وه‌

هه‌ندێ له‌ پیاوان و كوڕان

هه‌ن ته‌نانه‌ت به‌مێردبوونی ژنانیش ئاسته‌مێك دروست ناكات بۆ نیازه‌ گڵاوه‌كانی خۆیان و ئه‌وه‌ رێزو حورمه‌تیانه‌

بۆ ئه‌و كیژه‌ غه‌ریب و بێ ده‌ره‌تانانه‌ی كه‌ له‌ پێناوی قووتی ژیانی خێزانه‌كه‌یاندا وڵات و ماڵ و كه‌سوكاریان جێهێشتووه‌

و هاتوونه‌ته‌ ئه‌مپه‌ڕی دنیایه‌ تا كارێك بكه‌ن، ئه‌نجام ئه‌وه‌ش هه‌ندێ له‌و كاره‌ساته‌ ناخۆشانه‌یه‌ كه‌ به‌سه‌ر زۆربه‌یاندا دێت.