بلوتوزی موبایل ده‌بێته‌ شه‌یتان بۆ گیانی ژنێك پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
هەینی, 09 کانونی دووەم 2015 16:35

جارێك له‌ناو پارك دانیشتبووم كچه‌كه‌م خه‌ریكی یاری كردن بوو، له‌ناكاو بینیم كوڕێك سه‌یرم ده‌كات ئه‌و كوڕه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ر سه‌یری ده‌كردم

، دوای چه‌ند خوله‌كێك هاته‌ پێشه‌وه‌و لێی پرسیم ، تۆ موبایلت پێیه‌، منیش وتم به‌ڵێ‌ ، وتی ئه‌ی موبایله‌كه‌ت بلوتوزی هه‌یه‌، وتم بۆچی ؟

وتی تۆ بیكه‌ره‌وه‌ بلوتوزه‌كه‌ت ، منیش كردمه‌وه‌و وتم به‌ڵێ‌ فێلباز چیت له‌ ژێر سه‌رایه‌، له‌و كاته‌داكوڕه‌كه‌ پێكه‌نی و وتی چا چییه‌ كه‌مێك شت بۆ یه‌كتری ده‌نێرین.

لێره‌وه‌ كاره‌ساتی گه‌وره‌ و خراپی ژیانم ده‌ستی پێكرد ، كوڕه‌كه‌ له‌ ڕێگای بلوتوزه‌كه‌وه‌ وێنه‌یه‌كی ڤیدۆیی بۆ ناردم كه‌له‌ واقیعدا بووه‌

هۆی په‌یوه‌ندی ناسینی نێوانمان لێره‌وه‌ ژماره‌ی موبایلمان ئاڵوگۆڕ كرد،ئیدی ڕۆژانه‌ به‌رده‌وام نامه‌و په‌یوه‌ندیمان هه‌بووه‌ ڕۆژ به‌ ڕۆژ زیاتر گه‌رم و گوڕ ده‌بوویه‌وه‌.

چه‌ند مانگێك تێپه‌ڕی له‌ ناخمدا هه‌ستم به‌ عه‌زابی ویژدانی خۆمم ئه‌كرد بۆیه‌ جارجار له‌ ناخمدا به‌ڵێنم به‌ خۆم ئه‌دا

له‌و په‌یوه‌ندییه‌ نهێنیه‌ی كه‌ هه‌مه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه‌دا وه‌زای لێبهێنم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتێ‌ ئه‌و كوڕه‌م ئه‌بینی و

نامه‌ی خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌ناردم و بۆم ئه‌نارده‌وه‌ عه‌قڵی خۆمم له‌ ده‌ست ئه‌دا نازانم بۆچی هه‌ر به‌رده‌وامیم به‌و كاره‌ خراپه‌ ده‌دا،

به‌ڵامن به‌داخه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ خراپه‌ به‌و پیشه‌یه‌م و كوڕه‌ جوانه‌كه‌ هه‌موو كات دڵی خۆش ئه‌كردم و زیاتر هانی ئه‌دام

تاوه‌كو بۆ چه‌ند ساتێك له‌گه‌ڵی له‌ ماڵ بڕۆمه‌ ده‌ره‌وه‌ ، بۆیه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ كاتێكدا پیاوه‌كه‌م له‌ ماڵ نه‌بوو منداڵه‌كه‌م دایه‌ ده‌ستی دراو سێكانم

له‌گه‌ڵ كوڕه‌ جوانه‌كه‌دا به‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی خۆی تۆزێ‌ به‌ناو كۆڵانه‌كاندا گه‌ڕاین ، دواتر پێكه‌وه‌ چووینه‌ ناو ئاپاركمانێكه‌وه‌ كه‌ نه‌م ئه‌زانی

شوێن و جێگای خراپه‌كارانه‌، له‌گه‌ڵیدا كردمه‌ شه‌ڕ له‌و كاته‌دا كوڕه‌كه‌ شه‌پازله‌یه‌كی توندی لێدام كه‌ له‌ به‌رانبه‌ر تاوانه‌كه‌یدا

بێده‌نگی بنوێنم و خۆم ته‌سلیمی ئه‌و بكه‌م ، له‌ كاتی ئه‌و ده‌مه‌ قاڵێی نێوانمان بوو پیاوانی ئاسایش هاتنه‌ ژووره‌وه‌ كه‌ گوایه‌ ئه‌م شوێنه‌ له‌ ژێر چاودێریدابووه‌

، ئێمه‌و دو پیاو ژنێكی تریان ده‌ستگیركرد ، دوای لێپرسینه‌وه‌ له‌ بنكه‌ی پۆلیس و هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ نه‌م ئه‌زانی

چی به‌ پیاوه‌ بێتاوانه‌كه‌م و ڕه‌نج كێشه‌كه‌م بڵێم و چۆن سه‌یری بكه‌م و چۆن بڕوانمه‌ ناوچاوانی كچه‌كه‌م له‌ به‌رانبه‌ری پیاوه‌كه‌مدا كه‌ خیانه‌تم لێكردووه‌

، ژنه‌كه‌م به‌ چاوی گریانه‌وه‌ وتی پیاوه‌كه‌م بۆ یارمه‌تیدانی بڕێك پاره‌ كه‌ بۆ براكه‌م قه‌رزی كرده‌ مه‌جبووره‌ له‌ دو شوێن كار بكات ،

به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ به‌و كاره‌ خراپه‌ وه‌ڵامی دڵسۆزییه‌كه‌ی ئه‌وم دایه‌وه‌. ئه‌مه‌ كاره‌سات و خراپه‌كاری ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ نازانن چۆن ڕه‌فتار بكه‌ن

له‌گه‌ڵ موبایلداو بۆ خراپه‌كاری به‌كاری ده‌هێنن، و ده‌بنه‌ به‌ڵاو ناخۆشی و تێكدانی خێزان، ژیانیان لێتاڵ ده‌كه‌ن و

ده‌بنه‌ كاره‌ساتی گه‌وره‌ و ناخۆشی بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا،بۆیه‌ پێویسته‌

هه‌موان ئاگاداری ئه‌م جۆره‌ ڕه‌فتاره‌و كه‌سانی له‌م جۆره‌ بین كه‌ نازانن چۆن موبایله‌كه‌یان به‌كاربهێنن و ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و بۆ خراپه‌كاری موبایل به‌كارده‌هێنن.