دوای دوو ساڵ له‌ هاوسه‌رگیری ده‌رکه‌وت که‌ خوشک و برای‌ یه‌کترن پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
شەممە, 30 تشرینی دووەم 2013 12:35

رۆژنامه‌ی گلۆباڵ تایمزی به‌ریتانی رایگه‌یاند پاوێکی‌ خه‌ڵکی شاری جیانکسی وڵاتی چین دوای تێپه‌ڕینی‌ دووساڵ به‌سه‌ر هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ژنێکدا،  پیاوه‌که‌ ده‌چێت پشکنینی خوێن ئه‌نجامده‌دات بۆی ده‌رده‌که‌وێت که‌ کوڕی خه‌سویه‌تی و برای‌ ژنه‌که‌ی خۆیه‌تی‌.

به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ رۆژنامه‌که‌ پاش ماوه‌یه‌ک له‌و رووداوه‌ باوکی کچه‌که‌ ئاشکرای‌ کردووه‌ که‌ پێشتر په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ دایکی کوڕه‌که‌ هه‌بووه‌و ئه‌و کاته‌ که‌ زانیویه‌تی دایکی کوڕه‌که‌ دووگیان بووه‌، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌جێده‌هێڵێت و پاش ماوه‌یه‌ک ژن ده‌هێنێت و کچێکیان ده‌بێت .

هه‌روه‌ها باوکی کچه‌که‌ باسی له‌وه‌شکردووه‌ که‌ زۆر ده‌مێکه‌ ئاگاداره‌ که‌ زاواکه‌ی‌ کوڕی خۆیه‌تی، به‌ڵام هه‌ستی به‌ شه‌رمه‌زاری کردووه‌ که‌ ئه‌و ڕاستییه‌ بدرکێنێت