بزانه‌ باوكێك چی كردووه‌ تا كچه‌كه‌ی ناچار بكات جلی رووت له‌به‌ر نه‌كات؟ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 24 تشرینی دووەم 2013 14:20

له‌ شاری یوتای ئه‌مریكی باوكێك پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا ده‌چێته‌ده‌ره‌وه‌ كچه‌ 17 ساڵه‌كه‌ی به‌ شۆڕتێكی كورت له‌به‌رده‌كات و باوكه‌كه‌ش داوای لێده‌كات شۆڕته‌كه‌ی لاببات و پانتۆلێكی درێژ له‌به‌ر بكات، به‌ڵام ئه‌و كچه‌ ڕازی نابێت و ده‌ڵێت كه‌ ئه‌و كافی خۆیه‌تی هه‌رچیه‌ك له‌به‌ر بكات.

ئه‌و باوكه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی به‌ له‌به‌ركردنی جلی داپۆشراو ناچار بكات، به‌هه‌مان شێوه‌ی كچه‌كه‌ی شۆرتێكی كورت له‌به‌رده‌كات و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ تا كچه‌كه‌ی هه‌ست به‌ شه‌رمه‌زاری بكات.

 

دواتریش ئه‌و كچه‌ وێنه‌ی ئه‌و چونه‌ ده‌ره‌وه‌یه‌یان له‌ فه‌یسبوك بڵاو ده‌كاته‌وه‌و روداوه‌كه‌ ده‌بێته‌ جێی باسی میدیا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان