خاوەنی پەیجە ئابڕوبەرەکەی کچانی سلێمانی دەستگیرکرا ؛ بزانە چیکردوە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 24 تشرینی دووەم 2013 14:17

خاوه‌نی‌ په‌یجێکی‌ تۆڕی‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوک به‌تۆمه‌تی‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌و نوسینی‌ قسه‌ی‌ ناشیاو به‌رانبه‌ر کچانی‌ سلێمانی‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ ده‌ستگیرده‌کرَت، به‌ڵام دوای‌ مانه‌وه‌ی‌ بۆ ماوه‌ی‌ دوو هه‌فته‌ به‌هۆی‌ په‌شیمان بونه‌وه‌ی‌ سکاڵاکاره‌وه‌ به‌که‌فاله‌ت ئازاد دەکرێت

 

به‌پێی راپۆرتی‌ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی که‌ له‌ژماره‌ی‌ ئه‌مڕۆیدا بڵاویکرده‌وه‌، ئه‌و په‌یجه‌ له‌لایه‌ن گه‌نجێکه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت به‌ناوی‌ (ح، س) کراوه‌ته‌وه‌و له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا ده‌یان وێنه‌ی‌ کچ و ژنانی‌ خه‌ڵکی‌ سلێمانی‌ بڵاوکردووه‌ته‌وه‌و چه‌ندین تۆمه‌تی‌ بۆ که‌سانی‌ ناو وێنه‌کانیش هه‌ڵبه‌ستوه‌ بۆیه‌ چاوه‌ڕوانده‌کرێت تۆمه‌تباره‌که‌ به‌پێی یاسای‌ خراپ به‌کارهێنانی‌ ئامێره‌کانی‌ په‌یوه‌ندیکردن دادگایی بکرێت.

 

به‌پێی راپۆرته‌که‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌ستگیرکردنی‌ (ه) خاوه‌ن په‌یجه‌که‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سکاڵای‌ هاوڵاتیه‌ک که‌ وێنه‌ی‌ خوشکێک و ئامۆزایه‌کی‌ له‌و په‌یجه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌.

 

 

(پ) که‌ ساڵاکه‌ی‌ کردووه‌ رایگه‌یاندووه‌ "(ه) فۆتۆیه‌کی‌ خوشه‌که‌که‌م و ئامۆزایه‌کمی‌ له‌و په‌یجه‌دا بڵاوکردبوویه‌وه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ شکاتم لێکرد هاوکاری‌ مه‌رکی‌زی‌ راپه‌ڕینم کرد بۆ ده‌ستگیرکردنی‌".

 

هه‌رێم سه‌لام به‌رپرسی‌ به‌دواداچونی‌ ئه‌و دۆسیه‌یه‌ له‌ بنکه‌ی‌ پۆلیسی‌ راپه‌ڕین رایگه‌یاند "ئه‌و که‌سه‌ی‌ سکاڵای‌ تۆمارکرد داوامان لێکرد خۆی‌ ببێته‌ ئه‌ندامێکی‌ ئه‌و په‌یجه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانین له‌رێگه‌ی‌ عیلاقتانه‌وه‌ (ه) بهێنینه‌ ده‌ره‌وه‌".

 

باسی‌ له‌وه‌شکرد که‌ سکاڵاکاره‌که‌ خۆی‌ وه‌ک کچ ناساندووه‌و دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندیان به‌ستوه‌ ژماره‌ی‌ مۆبایله‌که‌شی‌ داوه‌ته‌وه‌ خاوه‌ن په‌یجه‌که‌ "دواتر سکاڵاکار کچێکی‌ خزمی‌ راسپارد هاوکاری‌ پۆلیس بکات بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ خاوه‌ن په‌یجه‌که‌".

 

رونیشیکرده‌وه‌ له‌ 3-10 ئه‌مساڵدا کچه‌که‌ مه‌وعیدی‌ له‌گه‌ڵ (ه) دانا له‌سنوری‌ پۆلیسی‌ به‌ختیاری‌ کاتێک هێزه‌کانیان رۆشتونه‌ته‌ ئه‌و شوێنه‌ که‌سه‌که‌یان نه‌ناسیوه‌، به‌ڵاک کچه‌که‌ جۆرو ژماره‌ی‌ ئۆتۆمبیله‌که‌ی‌ گرتووه‌.

 

وتیشی‌ دوای‌ هه‌فته‌یه‌ک به‌هه‌مان شێوه‌ پلانیان بۆ خاوه‌ن په‌یجه‌که‌ داناوه‌ له‌رێگه‌ی‌ ئه‌و کچه‌وه‌ له‌پارکی‌ ئازادی‌ به‌جلی‌ مه‌ده‌نی‌ یه‌وه‌ وه‌ستاون و کوڕه‌که‌ هات و پێنج مه‌ترێک له‌گه‌ڵ کچه‌که‌ پێکه‌وه‌ رۆیشتن له‌و کاته‌دا ده‌ستگیرکرا.

 

به‌رپرسی‌ دۆسیه‌که‌ وتی‌ ئه‌و که‌سه‌ وتویه‌تی‌ من ئه‌و په‌یجه‌م دروستنه‌کردووه‌، به‌ڵام بڕوایان به‌ قسه‌کانی‌ نه‌کردووه‌.

 

(ه) ته‌نیا بۆ دوو هه‌فته‌ له‌ پۆلیسی‌ راپه‌ڕین ماوه‌ته‌وه‌و به‌که‌فاله‌ت ئازادکراوه‌ تا رۆژی‌ دادگاییکردنی‌.

 

(ب) که‌ سکاڵای‌ هه‌بووه‌ هۆکاری‌ په‌شیمان بونه‌وه‌ی‌ له‌داواکه‌ی‌ گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ برایه‌کی‌ تۆمه‌تباره‌که‌ په‌یوه‌ندی‌ پێوه‌کردووه‌و ئه‌ویش ته‌نازولی‌ کردووه‌.