وێنه‌ی شه‌وی گواستنه‌وه‌كه‌ی گرت و كامێراكه‌ی له‌ئۆتێل بیرچوو پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 24 تشرینی دووەم 2013 13:59

به‌م دواییانه‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی یوتوب و فه‌یسبووك بڵاوبۆوه‌، تیایدا وێنه‌ی ڤیدیۆیی شه‌وی گواستنه‌وه‌ی بوكێكی عه‌ره‌بی كوه‌یت له‌یه‌كێك له‌ئۆتێله‌كان بۆ ماوه‌ی 50 خوله‌ك پیشان ده‌دات.


له‌گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌دا بوك و زاوا له‌دۆخێكی رۆمانسی ده‌رده‌كه‌ون و شوێنه‌كه‌ش ژورێكی ئه‌و ئۆتێله‌یه‌ كه‌ ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌كه‌یان تێدا ئه‌نجام دابوو.


بوكه‌ كوه‌یتیه‌كه‌، كامێرایه‌كی ڤیدیۆی له‌شوێنێكی ژووری ئوتێله‌كه‌ به‌بێ ئاگاداری زاوا دانابوو، تا یه‌كه‌م شه‌وی گواستنه‌وه‌ی وه‌ك یادگاریی له‌لای خۆی به‌تۆماری ڤیدیۆیی بپارێزێت ، به‌ڵام له‌كاتی جێهشتنی ئۆتێله‌كه‌ بوكێ كامێراكه‌ی بیر چوبوو، به‌وهۆیه‌وه‌ كامێراكه‌ ده‌ست كارمه‌ندی پاككه‌ره‌وه‌ی ئوتێله‌كه‌ كه‌وت.


له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌مدا، گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ به‌ته‌واوی له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆوه‌، ئه‌مه‌ش هه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی دروستكرد و به‌وهۆیه‌وه‌ پۆلیس ناچاربوو بوك و زاواكه‌ و كارمه‌نده‌ی پاككه‌ره‌وه‌ی ئۆتێله‌كه‌ش ده‌ستگییر بكات.


دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ لێكۆڵینه‌وه‌، پۆلیس زاواكه‌ی ئازاد كرد، به‌ڵام  لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بووك و كارمه‌ندی ئۆتێله‌كه‌ درێژه‌ پێدا، هاوكات زاوا پێش ئه‌وه‌ی بنكه‌ی پۆلیس جێبێڵێت، بڕیاریدا ده‌ستبه‌جێ و له‌ویا ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات.


به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی عوكازی سعودیه‌، هێشتا بوكه‌كه‌ له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌بێ ئاگاداری مێرده‌كه‌ی ئه‌و كامێرایه‌ی داناوه‌ و مێرده‌كه‌ش ئه‌و كاره‌ به‌سوكایه‌تی كردن به‌رامبه‌ر به‌ كه‌سایه‌تی ده‌زانێت و ئاماده‌ نیه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا سازش بكات.


به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كه‌سوكاری بوكه‌كه‌ له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له‌گه‌ڵ زاوا مه‌سه‌له‌كه‌ ئاشتیانه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ بگاته‌ لایه‌نه‌ باڵاكانی دادگا.