قوتابخانەكانی عێراق::بوونەتە جێگەی گێچەڵی سێكسی پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
سێ شەممە, 01 تشرینی یەکەم 2013 13:40

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، بۆ ئاژانسەكانی هەواڵ، ئەوەیان بە روونی باسكردووە، كە كەمتەرخەمی و لێنەپرسینەوەی وەزارەتی پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەكان بوونەتە هۆی بڵاوبوونەوەی ئەو دیاردەیە.
بە گوێرەی راپۆرتەكە، بە هۆی جیاوازی تەمەنی فێرخوازان و هەبوونی ئامێرەكانی تەكنۆلۆژیا بە تایبەتی بەردەستبوونی پێگە سێكسییەكانی ئینتەرنێت و مۆبایل، حاڵەتەكانی دەستدرێژیكردنە سەر منداڵان لە قۆناغی سەرەتایی و ناوەندیدا پەرەیان سەندووە و لە شێوەی دیاردەیەك لە فێرگەكاندا بڵاو بووەتەوە.
بەغدا: بە گوێرەی راپۆرتێكی لیژنەی ژن و منداڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە پشتی بە راپۆرتی یونسێف بەستووە، لە قوتابخانەكانی سەرەتایی و ناوەندی عێراقق گێچەڵ و دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر منداڵان بووەتە دیاردە.