توێ ژینه‌وه‌یه‌ك:: بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی هاوسه‌ره‌کانیان جوانه‌ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
شەممە, 13 تەمموز 2013 08:11

توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌ هاوسه‌ری جوانیان هه‌یه‌، ته‌مه‌نیان كورتتره‌. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر 3 هه‌زار و 509 پیاوا كه‌ هاوسه‌ری جوانیان هه‌بووه‌ ئه‌نجام دراوه‌. چه‌نده‌ جوانی ژنه‌كان زۆرتر بێت، هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ ته‌مه‌نێكی بچووكتر كۆچی دوایی كردووه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌م توێژینه‌وه‌ ئه‌وه‌ش ده‌رده‌خات كه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌و ژنانه‌ی كه‌ ته‌نیا 20% جوانیان هه‌یه‌، له‌ سه‌ره‌تا یان ناوه‌ڕاستی ژیاندا هاوسه‌ریان له‌ ده‌ستداوه‌.
به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌ ژنانه‌ی كه‌ رێژه‌ی جوانیان كه‌متره‌، ته‌مه‌نی هاوسه‌ره‌كانیان زۆرتره‌. هه‌روه‌ها 80% له‌و پیاوانه‌ی كه‌ هاوسه‌ری جوانیان هه‌یه‌ به‌پرسیارێتی ژیانیان له‌سه‌ر گرانتر ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندیش ده‌روونناسان پێیان وایه‌، به‌ بۆچوونی كۆمه‌ڵێك، به‌خته‌وه‌ری و ئاسوده‌یی ده‌رونی، په‌یوه‌ندی به‌ جوانی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ پیاوی زۆر هه‌ن كه‌ سه‌باره‌ت به‌ كاردانه‌وه‌ی كه‌سانی تر سه‌باره‌ت به‌ هاوسه‌ره‌ جوانه‌كه‌یان، ئێره‌یی نیشان ده‌ده‌ن و رووبه‌ڕِووی دوو كێشه‌ ده‌بنه‌وه‌ و ناتوانن ئه‌م دووانه‌ لێ جیا بكه‌نه‌وه‌ واته‌ جوانی  و به‌خته‌وه‌ری.،به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌س نییه‌ به‌ڵكو ده‌بێت په‌یوه‌ندی به‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تریشه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ كه‌سایه‌تی ئه‌وانه‌.
ره‌نگه‌ جوانی ببێته‌ هۆی به‌خته‌وه‌ری بۆ ژنێك، به‌ڵام ئایا پیاوان گرنگی پێ ده‌ده‌ن؟!