چرایه‌كی‌ نه‌وتی‌” کچێکی‌ كوشت
چرایه‌كی‌ نه‌وتی‌” کچێکی‌ كوشت پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
پێنج شەممە, 25 نیسان 2013 11:35

کچێکی‌ دانیشتوی‌ شاری‌ سنەی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان، بەهۆی تەقینەوەی چرای نەوته‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا.

ئاژانسی کوردپا بڵاویكرده‌وه‌ کچێکی تەمەن ١٧ ساڵی‌  خەڵکی ناوچەی ژاوەرۆی سنە بەهۆی تەقینەوەی چرای نەوتی لە ماڵی خۆیاندا گیانی لەدەستداوه‌.

بەپێی زانیاریه‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌ رووداوه‌كه‌ رۆژی پێنج شەممەی‌ رابردوو رویداوه‌و کچه‌كه‌ ناوی “شەیدا مینبەری” یه‌و خەڵکی گوندی نییەره‌و پاش سوتانی‌ جه‌سته‌ی‌ ئه‌و كچه‌ گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو بنەماڵەیە راگەیاند شەیدا رۆژی‌ پێنج شەممە بەهۆی‌ زۆری‌ برین‌و سوتاویه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ نەخۆشخانەی “تەوحید”ی شاری سنە گیانی‌ له‌ده‌ستدا.