پیاوێك بە دەمانچە تەقە لە هاوسەرەكەی دەكات
پیاوێك بە دەمانچە تەقە لە هاوسەرەكەی دەكات پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
دووشەممە, 15 نیسان 2013 13:27

لە گەڕەكی ئاسۆسی شارەدێی سەنگەسەر، پیاوێك بە دەمانچە تەقەی لە هاوسەرەكەی كرد و بە سەختی برینداریكرد و تا ئامادەكرددنی ئەم هەواڵە، رەوشی تەندروستی ژنەكە لە مەترسیدایە.

تاوانەكە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە (11 / نیسان – ئەپریل / 2013) روویداوە و تا ئێستا هۆكارەكەی نەزانراوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی (وارڤین)، ئەو ژنە ناوی (س.)ەو بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رانیەوە بە پەلە رەوانەی سلێمانی كراوە.

دوای ئەنجامدانی تاوانەكە، هاوسەری ژنەكە رایكردووە و تا ئێستا دەستگیر نەكراوە و پۆلیس پەڕاوی بۆ تاوانەكە كردووەتەوە و دادوەر فرمانی گرتنی تۆمەتباری سەرەكی تاوانەكەی دەركردووە.