ته‌رمی‌ ژنێك ده‌دۆزرێته‌وه‌ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
پێنج شەممە, 11 نیسان 2013 12:52

بەگوتەی كامه‌ران شێخ كه‌ریم به‌رێوبه‌ری‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ كۆیه‌،  ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، ته‌رمی‌ ژنێك له‌نزیك ئه‌شكه‌وتی‌ سه‌قای‌ سه‌ر به‌ناحیه‌ی‌ دێگه‌ڵه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌. به‌رێوبه‌ری‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ كۆیه دەشڵێت "فیشه‌كێك به‌سه‌ریه‌وه‌یه‌تی‌‌و جلی‌ كوردیشی‌ له‌به‌ردایه‌ پێده‌چێت رووداوی‌ كوشتنه‌كه‌ له‌ماوه‌ی‌ دوانزه‌ كاتژمێری‌ ڕابردودا رویدا بێت به‌وپێیه‌ی‌ خوێنی‌ ته‌رمه‌كه‌ نوێیه."
وتیشی‌: ‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ هیچ پێناسێك له‌شوێنی‌ رووداوه‌كه‌ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌، تاوه‌كو ئێستا نازانرێت كێ‌ یه‌و خه‌ڵكی‌ كوێ‌ یه‌، به‌ڵام پێده‌چێت ته‌مه‌نی‌ 25 بۆ 28 ساڵان بێت