ڕه‌گەزی نێر لەژێر هەڕەشەی لەناوچوندایە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
پێنج شەممە, 11 نیسان 2013 12:05

لێکۆڵینەوەیەکی نوێی پزیشکی ئاشکرایکردوە، کە رەگەزی نێرینە لە ژێر هەڕەشەی لەناوچوندان و ئەگەر هەیە ژنان ئیتر بەتەنها بژین لەسەر زەوی.
بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیە کە زانایەکی ئوسترالی کردویەتی، ئەوەی ئاشکراکردوە کە بەهۆی لاوازی کرۆمۆسۆمی (Y) لە پیاواندا کە ژمارەیان لە چەند سەد جینێک تێپەڕناکات، لەبەرامبەریشدا کرۆمۆسۆمەکانی (X) چەندین هەزار جینن.
ئاماژەی بەوەشداوە: لاوازی ئەو کرۆمۆسۆمانە هەڕەشەیەکی جدییە بۆ لەناوچونی مرۆڤ لەسەر گۆی زەوی.
ئەوەشیخستوەتەڕو: لەناوچونی پیاوان بەشێوەیەکی کۆتایی لەسەر زەوی، پێویستی بە نزیکەی پێنج هەزار ساڵی دیکە دەبێت.