دایکێک منداڵەکەی بە 410 دۆلار دەفرۆشێت پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
سێ شەممە, 04 کانونی یەکەم 2018 17:36

دایکێکی ئەفغانی منداڵەکەی دەفرۆشێت، لەپێناو بەدەستهێنانی خەرجی چارەسەری برای هاوسەرەکەی.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی "الشرق الاوسط" ژنێکی ئەفغانستانی بەهۆی ئەوەی برای هاوسەرەکەی تووشی شێرپەنجە بووە، لەرووی دارایشەوە هەژارن و توانای پێدانی خەرجی چارەسەری نەخۆشخانەکەیان نییە، بڕیاردەدەن بە فرۆشتنی منداڵەکەیان.

بەپێی زانیاریەکان هاوسەری ئەو ژنە بێکاربووە، بەڵام ناچاردەبن و منداڵە پێنج مانگەکەیان بە 420 دۆلار دەفرۆشن، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان باوکی ئەو منداڵە دەڵێت "بڕیارەکە زۆر قورس بوو، زۆر گریام، رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر بیرم دەکرد".

دوای ئەوەی ئەو منداڵە دەفرۆشرێت و چیرۆکەکەی بڵاودەبێتەوە، بەرپرسانی ناوخۆیی ئەو وڵاتە توڕە دەبن، لە فرۆشتنی ئەو منداڵە و بێبەشکردنی لە خێزانەکەی بەو بڕە پارە کەمە، هەربۆیە رۆژی هەینی دەیگەڕێننەوە بۆ لای دایک و باوکی.