لە مانگی هەنگوینیدا حەوت چەقۆی لە مێردەکەی دا پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
سێ شەممە, 04 کانونی یەکەم 2018 17:31


لە پاش سێ ساڵ خۆشەویستی و پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری، لە مانگی هەنگوینیدا ژنەکە حەوت چەقۆی لە هاوسەرەکەیدا.

بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی "foochia" لە سۆدان کچ و کوڕێک پاش سێ ساڵ پەیوەندی سۆزداری، ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنن، بەڵام لە دوای چەند رۆژێک لە تەواوبوونی ئاهەنگەکەیان، خانەوادەی زاوا سەردانیان دەکەن، ئەمەش ژنەکە توڕە دەکات و رەفتاری خراپ دەبێت لەگەڵیان.

دوای گەڕانەوەی خانەوادەی زاوا، پیاوەکە لە ژنەکە دەدات و برینداری دەکات، چونکە بەوشێوەیە رەفتاری لەگەڵ خانەوادەکەی کردووە، بەڵام پاش ئەوەی دەخەوێت ژنەکە لەبەرامبەر ئەو کارەی مێردەکەی حەوت چەقۆ دەدات لە ملی هاوسەرەکەی و دەیکوژێت، دواتریش لە دادگا دان بە هەموو تاوانەکانیدا دەنێت.