پیاوێکی ئەمەریکی بەهۆی ماڵ گواستنەوە ژنەکەی دەکوژێت
پیاوێکی ئەمەریکی بەهۆی ماڵ گواستنەوە ژنەکەی دەکوژێت پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
هەینی, 03 ئاب 2018 03:20

پیاوێکی ئەمەریکی هاوسەرەکەی دەکوژێت، بەهۆی ئەوەی داوای کردووە، ماڵەکەیان بگوازنەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی "میرۆری" بەریتانیا، رۆکسان تینور کە ژنێکی تەمەن 66 ساڵە، کە لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ویلایەتی جۆرجیا دەژیا، بەڵام دوای ئەوەی داوا لە مێردەکەی دەکات ماڵەکەیان بگوازنەوە دەبێتە قوربانی.

بەپێی زانیارییەکان رۆکسان کاتێک داوا لە هاوسەرەکەی دۆنی ئیتون دەکات، ماڵەکەیان لە ویلایەتی جۆرجیاوە بگوازنەوە بۆ ویلایەتی فلۆریدا، بۆ ئەوەی نزیک بێت لە منداڵ و نەوەکانییەوە، دۆنی رەتیدەکاتەوە.

دوای ئەوەی بە نهێنی رۆکسان ماڵێک لە فلۆریدا دەکڕێت و هاوسەرەکەی ئایتون پێیدەزانێت، بە چەقۆ دەیکوژێت، بەجۆرێک بەشێک لە ملی لە جەستەی دەکاتەوە، پاشان راستەوخۆ دەچێت بۆ سەر گۆڕی دایکی، دواتر دەچێتە لای پۆلیس و دان بە تاوانەکەیدا دەنێت، لەلایەن دادگاشەوە سزای زیندانی هەتایی دەدرێت.