دوای نیو سەدە هاوڕێکەی خوشکی دەرچوو
دوای نیو سەدە هاوڕێکەی خوشکی دەرچوو پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
هەینی, 03 ئاب 2018 03:02

لەپاش تێپەڕێنی 52 ساڵ، هاوکات گەڕان بەدوای باوکی راستەقینەی، دواجار هاوڕێکەی خوشکی دەرچوو.

بەگوێرەی هەواڵێکی "دەیلی مەیلی" بەریتانیا، کارا جەین ژنێکی تەمەن 52 ساڵە، دایکی شەش جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، بەڵام نەیدەزانی باوکی راستەقینەی لەکوێیە، هەربۆیە بەردەوام بەدوایدا دەگەڕا، بەڵام نەیدەزانی هاوڕێ نزیکەکەی خوشکییەتی.

کارا لە رێگای فەیسبووکەوە لە ساڵی 2015، خانمێک بەناوی کارین سمیس کە تەمەنی 51 ساڵە دەناسێت، دواتر دەبنە دوو هاوڕێی نزیک، پاش ئەوەی وێنەکانی منداڵی یەکتری دەبینن، سەیری یەکدیدەکەن شێوەیان زۆر بەیەک دەچێت، ئەمەش وادەکات پشکنینی DNA ئەنجام بدەن، دواجار دەردەکەوێت کە خوشکی یەکن و هەردووکیان باوکیان یەک کەسە، هەرچەندە کات درەنگە ، بەڵام زۆر دڵخۆش دەبن.