ژنان 10 خاڵ وه‌ك هۆكاری جیابوونه‌وه‌ دیاری ده‌كه‌ن پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
سێ شەممە, 10 تەمموز 2018 03:17

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بە سوودوەرگرتن لە چەند راپرسییەک، 10 هۆکاری سەردەمیانە بۆ جیابوونەوەی هاوسەرەکان لە دیدی ژنانەوە دیاری دەکات.

43 هەزار ژن لە رێگای چەند راپرسییەکەوە کە رۆژنامەی دەیلی مەیل و پێگەی ئەلیکترۆنی سێکند لەڤ ئەنجامیانداوە، بۆچوونی خۆیان لەسەر هۆکارەکانی جیابوونەوە خستۆتە ڕوو کە بەم جۆرەی خوارەوەیە:

1- بوونی ئامانجی جیاواز لەژیان، واتە بایەخ نەدان بەو شتانەی کەسی بەرامبەرت بۆی دەژی.

2- دڵسۆزنەبوون و خیانەتی هاوسەرگیری.

3- دەمەقاڵی و لێدوانی دژ بەیەکی بەردەوام.

4- نەبوونی هاورێیەتی و دوورکەوتنەوە لەیەکدی.

5- بوونی نەخۆشی دەروونی لە هاوژینەکاندا.

6- رەفتاری نەشیاو و توڕەکەر کە دەبێتە هۆی بێزارکردنی هاوسەرەکەت.

7- بەردەوام بێزار و بێتاقەت دەرکەوتن کە کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر کەسی بەرامبەر.

8- دەستبەرزکردنەوە و بەکارهێنانی تووندوتیژی بەرامبەر بەیەک.

9- دابەشنەکردنی کارەکانی ناوەوە و دەرەوەی ماڵ بە شێوەیەکی یەکسان.

10- کێشەی دارایی و نەبوونی پارەی پێویست.