نهێنیه‌كانی سێكس لای پیاو
نهێنیه‌كانی سێكس لای پیاو پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
دووشەممە, 12 شوبات 2018 02:40

بەدەستهێنانی ئارەزوو و كامەرانی هاوسەرەكەت لەڕووی سێكسییەوە ئەركێكی گرانە، بەتایبەت لەسەرەتای رێگەدا واتە لەمانگی هەنگوینیدا،
نهێنیه‌كانی سێكس لای پیاو
چونكە رەنگە نەزانیت ئەو وەك پیاو بە چ شتانێك بێزار دەبێت ‌و بە چ شتێك ئاسوودە دەبێت.

حەز دەكەیت نهێنییەكە بزانیت، شارەزایی وردو درشتی ناخی هاوسەرەكەت بیت، ئەوە كارێكی ئەستەم نییە، چونكە نهێنییە سێكسییەكانی هاوسەرەكەت، نهێنی سێكسی تەواوی پیاوانە.

لێرەدا ئەو چەند نهێنییە دەخەینەڕوو كە پیاو لەرووبەڕووبوونی لەگەڵ خێزانەكەی بەم هۆیانەوە رەنگە هەست بەشەرمەزاری بكات، واهەست بكات لە پیاوەتی كەمبووەتەوە.

كێ دەستپێشخەر بێت
زیادەڕۆیی نییە ئەگەر بڵێین هەموو پیاوان ئارەزووی ئەوە دەكەن هاوسەرەكانیان دەستپێشخەری بكەن ‌و لەڕووی سێكسییەوە، پیاوان ئەو دەستپێشخەرییەی ژنان بەنیشانەیەك بۆ هێزو پیاوەتی خۆیان و خۆشەویستی ‌و ئارەزووی خێزانەكانیان لەڕووی حەز و خواستی سێكسییەوە بۆ دەردەكەوێت، كەواتە وەك ئافرەت ئاماژەگەلێكی سێكسی بەهاوسەرەكەت بگەیەنە و لێی نزیك بەرەوەو دەست بەروومەت و سەروپرچیدا بهێنەو بەوشەی ناسك و هەستبزوێن سەرنجی بۆ چێژ بینیین لەیەكتری رابكێشە، ئەوەش كارێكی ئاساییە‌و بەگوێرەی ئایینیش قەدەغە نەكراوە.

شەرمەزار مەبە
هەندێك لەژنان لەوبڕایەدان پێویست ناكات هەست ‌و سۆز و هەڵچوونی دەروونی خۆیان لەكاتی سێكس لەگەڵ مێردەكانیان دەرببڕن ‌و ئەو هەست و هەڵچوونانە لەهەناوی خۆیاندا دیل و بەند دەكەن، ئەمەش كارێكی هەڵەیە، چونكە سێكس بەرلەوەی پەیوەندی نێوان دوو جەستە بێت پەیوەندییەكی روحی و خۆشەویستانەیەو پەیوەستە بەهەموو هەست ‌و سۆز و خۆشەویستییەكەوە.

پێویستە ئەوە بزانیت، سێكس هەموو شتێك نییە بەنیسبەت پیاوەوە، هەربۆیە كارێك مەكە هەست بەشەرمەزاری بكەیت و نەتوانیت چێژی راستەقینە لەهاوسەرەكەت وەرگریت. زۆرجار خواستی پیاو تەنیا ئەوە نییە لەسەر جێگەی خەو لەنێوان ژن و مێرددا دەگوزەرێت، بەڵكو زۆرجار پیاو ئارەزووی ئەوە دەكات هاوسەرەكەی بیلاوێنێتەوەو ئەوپەڕی هەست و خۆشەویستی خۆی بۆی دەربڕێت.

هەریەك لە ماچكردن و دەستبازی و وتەی ناسك، شتگەلێكن كە ژیانی هاوسەری بەهێزتر و بەچێژتر دەكەن و بریسكانەوەیەكی نوێ بەو ژیانە دەبەخشن كە لەنێوان ژن و مێرد لەئارادایە. سەرەڕای چێژەكانی سەرجێی، ئەو شتانەی باسكران بەگشتی پیاوان حەزیان لێیەتی و ئارەزوووی ئەوە دەكەن لەو رووانەشەوە هاوسەرەكانیان ئاسوودەیان بكەن.

ئامێرێكی سێكسی نییە
هەندێك لە ژنان لەوبڕوایەدان پێویستە بەشێوەیەكی بەردەوام مێردەكانیان ئارەزووە سێكسییەكانیان تێر بكەن و بۆ هەمیشە توانا سێكسییەكانی مێردیان وەك خۆیان بمێننەوە، ئەگەرنا ئەوا ژن هەست بەنیگەرانی دەكات و وادەزانێت هاوسەرەكەی هەست و سۆزی لەبەرامبەری گۆڕاوە.

هەندێكجار ژن وادەزانێـت پیاوەكەی تەنیا ئامێرێكی سێكسكردنەو هیچی دیكە، ئەوە تێگەیشتنێكی هەڵەیە. پیاویش ئارەزووی هەیەو سەرقاڵە بەكاروباری رۆژانەو كێشەكانی ژیانەوەو ئەگەر هەموو كاتێك وەك یەك پیاو نەیپرژایە سەرئەوەی ئارەزووی خێزانەكەی بەدیبهێیێت، ئەوا پێویست ناكات بەهەڵە حاڵیبوون بێتەكایەوەو ژیانی هاوسەری بخرێتە مەترسی بەهەڵەحاڵیبوونێكی سادەوە.

لەڕاستیدا پیاوان كاتێك سەرقاڵ دەبن یان كێشەیەكیان دەبێ یاخود نیگەرانییەك روویان لێدەكات چالاكی سێكسییان بەرێژەیەكی زۆر كەمدەبێـتەوەو گیانیان سارد دەبێتەوە. لەو حاڵەتانەدا پێویستە ژن بەزیرەكی و وریایی لەدەروون و عەقڵی هاوسەرەكەی نزیكبێتەوەو هەوڵی كەمكردنەوەی فشاری سەر دەروونی هاوسەرەكەی بدات، نەك ئەوەی ماڵ بەجێبهێڵیت ‌و ژیانی هاوسەری خۆیان بخاتە ژێر پرسیارەوە.