پەسندترین و گونجاوترین جۆری جووت بوونی ژن و مێرد
پەسندترین و گونجاوترین جۆری جووت بوونی ژن و مێرد پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 11 شوبات 2018 22:56

ھەڵبەت جووت بوون جۆر و شێوازی جیاجیای ھەیە، بەڵام وەک لە کتێبی (الموسوعة الجنسیة)دا ھاتووە پزیشکان باشترین و پەسندترین جۆری جووت بوونیان دیاریکردووە کە ئەویش ئەوەیە (پیاو لەسەرەوە بێت و ژن لە خوارەوە)، پیاو لەسەرەوە بێت پەسندترە،

ئەگەر پیاو لە خوارەوە بێت ئەوە ئەو سپێرمەی پیاو ھەموو نایەتە دەرەوە و ئەوکات زیانیش بە پیاوەکە دەگەیەنێت و منداڵدانی ژنیش ھەموو ئاوەکەی پیاو وەرناگرێت بۆ دروستبوونی کۆرپەلە. شایانی باسە زانای پایەداری ئیسلام (ئیبن قەیم)یش ئەم شێوازەی بە پەسند زانیوە


___________________________________________________


سوودەکانی کرداری سێکسی لەگەڵ ھاوسەری شەرعی دا

سێکس ئەگەر لە بازنەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام نەدرا ئەوە بێگومان دەبێتە
مایەی ھاتنەئارای چەندین کێشەی کۆمەڵایەتی و نەخۆشی دەروونی
و جەستەیی، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەگەر لە بازنە و تخووبی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت ئەوە سەرتاپای
دەبێتە مایەی خۆشبەختی خێزان و حەسانەوەی کۆمەڵگا و بەدووربوون لە نەخۆشییە جەستەیی و دەروونییەکان.
جا بەھۆی ئەوەی کە کرداری سێکسی لەنێوان ھاوسەراندا لەوپەڕی دڵنیایی و ئارامی و بێباکی ئەنجام دەدرێت،
بۆیە سوودێکی تەندروستی زۆر بە مرۆڤ دەگەیەنێت. لێرەدا چەندین سوودی سێکسی شەرعی دەخەینەڕوو.

یەکەم: سێکسی شەرعی ھۆڕمۆنی (ئەندرۆفین)
لە خوێندا زیاد دەکات و بەختەوەری لە مرۆڤدا پتر دەکات.

دووەم: بەھۆی سێکسی شەرعییەوە ھۆڕمۆنی (ئیسترۆجین) لە ئافرەتدا پتر دەبێت
و جوانی و تەندروستی زیاتر دەکات و ئەم ھۆڕمۆنەش سوودبەخشە بۆ پێست و موو.

سێیەم: بەھۆی کرداری سێکسی ھەستکردن بە خۆشەویستی لەنێوان ھاوسەران زیاتر
دەبێت و بەمەش ھەردوولا لەشساغتر دەبن.
چوارەم: کرداری سێکسی بەر لە نووستن خەوی مرۆڤ خۆش دەکات.

پێنجەم: لە یەک جووت بووندا ٢٠٠ تا ٦٠٠  تاوەوزە (السعرات الحراریە) دەسووتێنن..
ئەمەش دەکاتە بڕی ئەو تاوەوزەیەی کە ماتۆڕێک یەک کاتژمێر و نیو بڕوات بڕێوە.

شەشەم: بەھۆی کرداری سێکسی شەرعییەوە سەرئێشە سووک دەبێت
، کە رەنگە بە حەبی پاراسیتۆڵ لانەچێت.

حەوتەم: کرداری سێکسی بەر لە بەیانی لەو رۆژەدا ژیان خۆشتر
و رۆشنتر دەکاتەوە و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر لایەنی دەروونی ژن و مێرد دەبێت.
ھەشتەم: کرداری جووت بوون گرفتەکانی دڵ سووک دەکات
، چونکە جووت بوون خوێنێکی زۆر بۆ دڵ دەنێرێت.

نۆیەم: بە کرداری سێکسی خەو بۆ ژن و مێرد بە رێژەی ٢٠% زیاد دەکات.

دەیەم: کرداری سێکسی شەرعی
کاریگەریەکی زۆری لەسەر چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و کێشە و گرفتەکانی ھاوسەران ھەیە.