ژنێک دوای 10 رۆژ لە مردنی منداڵی دەبێت
ژنێک دوای 10 رۆژ لە مردنی منداڵی دەبێت پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 11 شوبات 2018 21:13

لەحاڵەتێکی نامۆو دەگمەندا ژنێکی ئەفەریقیایی لەدوای 10 رۆژ لە مردنی دەبێتە دایک و منداڵی دەبێت، ئەوەش کەسانی چواردەورو خەڵکی ناوچەکەی شۆک کردووە.

ئەو ژنە ناوی نۆمفیلیسیۆ نۆماسۆنتۆیەو تەمەنی 33 ساڵە، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی و تەنگە نەفەسییەوە لەماڵەکەی خۆیدا لە گوندی متهایسی لە باشووری ئەفەریقیا گیانی لەدەستداوە، لەو کاتەشدا دووگیان بووە بە کۆرپەیەک، بەڵام لەدوای مردنی تاکو 10 رۆژ دەهێڵدرێتەوەو مەراسیمی بەخاک سپاردنەکەی بۆ ئەنجام نادرێت.

بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەری دەیلی مەیل ئەو کەسانەی راسپێردراون بە بەخاکسپاردنی ژنەکە، پێش ئەو ماوەیە درکیان بەهیچ نامۆییەک نەکردووە، بەڵام کاتێک دەیانەوێت تەرمەکە بەخاک بسپێرن دەبینن کۆرپەیەک لەنێوان دوو قاچەکانی ژنەکەدا کەوتووە، هەربۆیە بینینی ئەو دیمەنە تووشی شۆکیان دەکات، چونکە نەیانبینیوە ژنێک دوای 10 رۆژ لە مردنی لەدایکببێت.

دەزگاکانی راگەیاندنی ئەو وڵاتە هەواڵەکایان بەڕاست ناوبردووەو دوای ئەوەی پەیوەندی بە فەرمانگەی تەندروستی ناوچەکەوە دەکرێت رایدەگەیەنن کە پێدەچێت بەهۆی خاوبوونەوەی ماسولکەکانییەوە ئەو حاڵتە روویدابێت و کۆرپەکە لە منداڵدانی دایکیدا هاتبێتە دەرەوە.

لەکۆتایی هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو کۆمپانیایەی دەیویست ژنەکە بەخاک بسپێرێت وتوویەتی کە ماوەی 20 ساڵە ئەو کارە دەکەن و تائێستا نەیانبینیوە ژنێک لەدوای 10 رۆژ لە مردنی منداڵی ببێت.

منداڵەکە نەزنراوە لە چ رەگەزێکەو بە مردوویی لەدایکبووە.