دایكێك شیری مەمکەکانی دەفرۆشێت بۆ ئەوەی کچەکەی نەمرێت پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 11 شوبات 2018 21:00

دایكێكی خەڵکی چین لە کارێکی نامۆ و پڕتراژیدیدا شیری مەمكەکانی لە كۆڵانەکەی خۆیاندا دەفرۆشێت بۆئەوەی بڕە پارەیەک بەدەستبخات و  چارەسەری نەخۆشی منداڵە کچەکەی پێبکات، چونکە لە نەخۆشخانەدایەو لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە.

دایك و باوكی كچەكە لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە ماڵپەری میاوبای چینی بڵاویكردووەتەوە دەڵێن "پێویستیان بە 100 هەزار یوان هەیە كە دەكاتە 11 هەزار دۆلاری ئەمەریکی بۆ چارەسەكردنی منداڵە كچەکەیان".

ڤیدیۆكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (چاینا ویبو)ی چینی بڵاوبووەتەوەو زیاتر لە 2.4 ملیۆن كەس بینیویەتی، بەو هۆیەوە هەزاران کەسی هێناوەتە دەنگ.

ئەو گرتە ڤیدیۆییە لە باخی شینزین-ی گشتی لە ناوەڕاستی شاری شینزین لە هەرێمی گواندونگ گیراوە.

دایكی كچەكە رایدەگەیەنێت شیری مەمكی دەفرۆشێت بۆ كۆكردنەوەی پارەی پێویست لە نزیكترین كاتدا بۆ یەكێك لە كچەکانی كە لە ژێر چاودێری تونددایە لە نەخۆشخانەی باوئان-ی حكومی لە شاری شینزین.

باوكی كچە منداڵەكەش دیاریكردووە كە بە سەدان هەزار یوان قەرزداری نەخۆشخانەكەن و پزیشكان پێیانوتووە "دەبێت تێچووی چارەسەری دابینبكەن لەدوای چارەسەركردنی كچەكەیان".

زۆربەی بینەرانی ڤیدیۆكە پشتیوانی خۆیان بۆ دایكی منداڵەكە راگەیاندووەو دروشمی "دایكێك بۆ رزگاركردنی كچەكەی شیری خۆی دەفرۆشێت" و داوایان لە رێبواران كردووە هاوكارییان بكرێت.

كەسێك لە كۆمێنتێكدا نووسیویەتی "كاتێك كەسانی هەژار نەخۆشدەكەون بجووکترین مافیان نابینین".