هەر پیاوێك ئەو 7 سیفەتەی هەبێ ژنان ئاڵودەی دەبن پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
سێ شەممە, 03 ئایار 2016 18:21

پێوەندی نێوان رەگەزەكان بەردەوام جێی بایەختی دەروونناسان و كۆمەڵناسانە، چونكە سەرەنجام پێوەندی دوو رەگەزەكە بنچینەی بەردەوامی مرۆڤە لە ژیاندا، بۆیە شارەزایان لە نوێترین لێكۆڵینەوەیاندا گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی ئەگەر پیاوان ئەو حەوت سیفەتەیان هەبێت، ئەوا لەلایەن ئافرەتانەوە زۆر خۆشەویستراو دەبن و ئافرەتان ئاڵوودەی ئەم جۆرە پیاوانە دەبن.
لێكۆڵینەوەكە سیفەتەكانی بەمشێوەیەی خوارەوە خستۆتە روو:
یەكەم: متمانە بكات، ئافرەت بەدوای پیاوێك دەگەڕێت متمانەی پێ بكات و بە بایەخەوە لێی بڕوانێت، هاوكات متمانە بنەمای هەرە سەرەكی پێوەندی نێوان هەردوو رەگەزەكەیە، بۆیە هەرپیاوێك متمانە بە ئافرەت نەكات، ئەوا لەلایەن ئافرەتەوە زۆر ناحەز دەردەكەوێت.
دووەم: بەخشندە بێت، پیاوی بەخشندە دڵی ئافرەت داگیر دەكات،  ئافرەتان زۆر ناسك و هەستەوەرن، كاتێك دیمەنی پیاوێك دەبینن كە كۆمەكی هەژارێك دەكات یان پێویستی كەسێك دابین دەكات، لە ناخەوە زۆر بەو پیاوە سەرسام دەبن و گیرۆدەی دەبن.
سێیەم: لەباوەشی بگرێت، ئەوانەی هاوسەرگیریان كردووە، پێویستە خێزانەكانیان بگرنە باوەش و توێژینەوەكە دەڵێ، ئافرەت وەكو منداڵ وایە، هەركات بیخەیتە باوەش و بیلاوێنیتەوە، ئەوا وا هەست دەكات باشترین پیاوی دنیا هاوسەری ئەوە.
چوارەم: وەفادار بێت، یەكێكە لە بنەما سەرەكییەكانی پێوەندی هەردوو رەگەزەكە، بەردەوام ئافرەت لە پیاودا بەدوای ئەو سیفەتە دەگەڕێت و لە گومانیشدا دەبێت، بۆیە كاتێك پیاوان وەفاداری خۆیان پێشاندا، ئەوا لای ئافرەتەكان بێ سنوور خۆشەویست دەبن.
پێنجەم: ئەو پیاوانەی لایەنی نەرێنی و خراپەكانی ئافرەتیش بە ئاسایی وەربگرن، هیچ مرۆڤێك نییە لە دنیا هەموو سیفەت و كردار و جوڵەكانی ئەرێنی و باش بێت، بەڵكو هەمووان شتانێكی نەرێنی و خراپمان تێدایە و پێویستە قبوڵی بكەین، نەك بیشارینەوە،  پێویستە ئەو لایەنانەی ئافرەتیش بە ئاسایی وەربگرن و هێندە بە قورسی وەری مەگرن و ئافرەتە بشكێننەوە.
شەشەم: ئەو پیاوەی منداڵی خۆش دەوێت، ئافرەت عاشقی منداڵانە، بەردەوام خەون بەوە دەبینێت، منداڵێك بخاتەوە و هاوبەشی ژیانی خۆی بكات، بۆیە ئەو پیاوانەش كە منداڵیان خۆش دەوێت و یاری لەگەڵ منداڵان دەكەن و سەرنجیان رادەكێشن لەلایەن ئافرەتانەوە خوازراون.
حەوتەم: گوێی لێ بگرێت، ئافرەت پێویستی بە كەسێكە لە كاتی دڵتەگی و نیگەرانییەكی گوێی لێ بگرێت و گوێ لە ناڕەزایی و سكاڵاكانی بگرێت،  بۆیە پیاوێكی ئارام و گوێگر خەونی هەموو ئافرەتێكە.