بۆ ئەوەی خیانەت نەكات پانتۆڵی ژنەكەی قفل كردووە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
سێ شەممە, 03 ئایار 2016 18:12

پیاوێكی مەكسیكی بەهۆی غیرەكردن و ترسی لە خیانەتی هاوسەرەكەی قفلێكی لە پانتۆڵەكەیداوە، ئەمەش دەنگدانەوەیەكی گەورەی لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دروست كردووە.
ئەو ژنە تەمەنی 25 ساڵە و لەگەڵ هاوسەرەكەی لە شاری سكاتلامی ویلایەتی بیراكرۆری وڵاتی مەكسیك نیشتەجێن، پیاوەكەی بەهۆی ترسی لە خیانەت كردنی هاوسەرەكەی و غیرەكردن، بە قفڵێكی ئاسن پانتۆڵی ژنەكەی داخستووە و كلیلەكەی لای خۆی هەڵگرتووە.
ئافرەتەكە تووشی ناڕەحەتی زۆر دەبێ، چونكە بەدرێژایی ئەو سەعاتانەی كە پیاوەكەی لە كاردایە ئەو ناتوانێ بچێتە توالێتەوە، ئەمەش میزڵدانی تووشی كێشەی تەندروستی كردووە.
هەموو رۆژێك بۆ ماوەیەكی پێنج ساڵ، ئەو پیاوە كاتێك رۆشتۆتە دەرەوە پانتۆڵی هاوسەرەكەی قفڵ كردووە و رۆشتووە، تا بەم دواییە یەكێك لە هاوڕێكانی ئەو ژنە لای پۆلیس شكایەتی كرد و پۆلیسیش دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و چوونە لای ئافرەتەكە بینیان كە زانیارییەكانی هاوڕێی ئافرەتەكە پێیداون تەواوە، ژنەكە قفڵ بە پانتۆڵەكەیەتی و تا پیاوەكەشی دەگەڕێتەوە ئەو ناتوانێ بچێتە توالێت و حەمامەوە، ئەمە بە دەستدرێژی و پێشێلی مافی مرۆڤ لە قەڵەم درا، بۆیە پۆلیس پیاوەكەیان دەستگیركرد.