پیاوان به‌ دوای چیدا ده‌گه‌ڕێن؟ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
سێ شەممە, 03 ئایار 2016 18:03

ئەو تایبەتمەندییانە زۆرن كە پیاوان لە كاتی بڕیاردان بۆ دیاریكردنی هاوسەر یان هاوبەشی ژیانیان بەدوایدا دەگەڕێن، لێرەدا گرنگترینیان باس دەكەین.
1-هێمنی، پیاو ناتوانێت مامەڵە لەگەڵ ئافرەتی توڕە و عەسەبی بكات كە نەتوانێت لەسەر هەندێك لە هەڵەكانی پیاو بێدەنگ بێت، بگرە بەدوای ئەو ئافرەتەدا دەگەڕێت كە بەبێ كێشەی زۆر لەگەڵیدا بەردەوام بێت، لەوانەش كە ژیانیان بەیەكەوە بێئومێد نەكات.
2-سۆز و نەرمی، هیچ پیاوێك نایەوێت هاوسەری دوارۆژی كەسێكی قسە و مامەڵە رەق بێت كە نەتوانرێت قسەی لەگەڵدا بكرێت و تەنیا بەهاواركردن وەڵام بداتەوە، بگرە پیاو هەوڵ دەدات ئافرەتی دڵ نەرم و ناسك هەڵبژێرێت كە بتوانێت لە دوارۆژدا مامەڵە لەگەڵ منداڵەكانیدا بكات.
3-رۆمانسیەت، شتێكی سروشتییە كە پیاو بەدوای ئافرەتێكی رۆمانسیدا بگەڕێت كە لە یادی لە دایكبوونیدا سوپرایزی بۆ بكات و بەدڵی ئەو بجوڵێتەوە و هەموو شتێك بكات بۆ سەرخستنی ژیانی هاوبەشیان.
4-قەناعەت و رازیبوون، پیاوان ئەو ئافرەتانەیان بەدڵە كە قەناعەتیان بەهەموو شتێك هەیە و هەوڵ نادەن مشتومڕ لەگەڵ پیاوەكەیان بكەن بەوەی هەیە رازین و داوای زۆر ناكەن.
5-هەستی مێیایەتی، پێویستە كە ئافرەت لایەنی مێیینەی خۆی پێشانی پیاو بدات بۆ ئەوەی دڵی بەدەست بێنێت.