کاریگەرىه‌كانی ئارایش له‌سه‌ر جوانی روخسار پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
هەینی, 09 کانونی دووەم 2015 15:18

 

9/1/2015 1050 جار خوێندراوەتەوە

 

 

خانمان زۆربه‌ی جار دووچاری زیپكه‌ و گرێ و وردە خاڵ و پەڵەی رەشی پێستی روخسار ده‌بن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر جوانی خانمان داده‌نێت.

23715912015_ااا.jpg

بۆ داپۆشینی ئه‌م خه‌وشانه‌ روخسار خانمان ئه‌م ته‌كنیكانه‌ی خواره‌وه‌ به‌كار بێنن:

 

 

- بۆ لەناو بردنی پەڵەی رەش: خانمان دەتوانن قەڵەم (كۆنسیلەر) بەكاربهێنن، كە دوو جۆری هەیە یەكێكیان شلە و ئەوەی دیكەش پەیتە، وا باشە بەیانیان شلەكە بەكاربهێنن تا زۆر بە روونی دیار نەبێت و پەڵەكانیش بشارێتەوە.

53715912015_كوسيلةر.jpg

 

- دوای لێدانی بۆیەی كۆنسیلەر: چینێك لە كرێمی ئەساس لە روخسارت بدەن، لە ئەنجامدا بە هۆی كۆنسیلەر و كرێمی ئەساس، به‌مجۆره‌ روخسارتان په‌ڵه‌كانی دیار نابێت، هەردەم وا باشە كرێمی ئەساسی شل بەكاربهێنی، پاشان بە فڵچەی ماكیاژ پەرتی بكەیت.

39815912015_كرم سپیاو.jpg

- لێدانی پۆدرە لە روخسار: ئەویش بەشێكی زۆری گرفتی پێست دەشارێتەوە، وریابن لە بەكارهێنانی پلەی نمرەی پۆدرە، تا كاریگەری نەشیاوی نەبێت بۆ سەر پێستی روخسار.

9815912015_175497-1415796865.jpg

- قەڵەمی چاو: زۆربەی كات ده‌توانن قەڵەم چاوی رەنگ رەش و شین لە پێلووی چاوەكانتان بده‌ن ، باشتر وایه‌ هێڵێكی درێژی بەرەو سه‌ره‌وه‌ لە نێو چاوەكانه‌وه‌ بكێشن، هەروەها هێلێكی دیكە لەلای دەرەوەی چێوە چاو بكێشن تا هاوسەنگ و یەكسان بن.

 

39715912015_999.jpg

ـ هەندێ جار تێبینی دەكەن كە پشتە چاو، تووشی چرچ و لۆچی بچووك هاتوون، یان وردە خاڵی بچووك دروست بووه‌، بۆ شاردنەوەی ئەو گرفتانە سێبەر (شادۆ) بەكاربهێنن،  رەنگی كراوە لە رۆژدا لێبدە و لە شەویشدا رەنگی تاریك بەكاربهێنن.