له‌ ئه‌مه‌ریكا گاڵته‌ به‌ هه‌یفا ده‌كه‌ن...وێنه‌كه‌ی ببینه‌ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
هەینی, 09 کانونی دووەم 2015 14:56

 

گه‌نجێكی ئه‌مه‌ریكی له‌ ڕێگه‌ی وێنه‌یه‌كه‌وه‌ گاڵته‌ به‌ گۆرانیبێژی لوبنانی "هه‌یفا وه‌هبی" ده‌كات.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی ڕابردودا ئه‌ستێری شۆخوشه‌نگی لوبنانی "هه‌یفا وه‌هبی" سه‌ردانی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای كرد

دوێنی له‌ شاری "لۆس ئه‌نجلسی" ئه‌مه‌ریكا له‌ كاتی وێنه‌گرتندا ڕوبه‌ڕوی گاڵته‌ پێكردنێكی سه‌یر ده‌بێته‌وه‌ له‌لایه‌ن گه‌نجێكی ئه‌مه‌ریكیه‌وه‌،
چونكه‌ له‌كاتێكدا هه‌یفا وێنه‌ی خۆیی له‌گه‌ڵ هه‌وادارێكیدا ده‌گرێت ئه‌و گه‌نجه‌ به‌ ده‌ست بردن بۆ لوتی گاڵته‌ به‌و گۆرانیبێژه‌ ده‌كات.



وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت هه‌یفا له‌ دوكانێكدایه‌ له‌ شاری لۆسئه‌نجلسی ئه‌مه‌ریكا و

خه‌ریكی وێنه‌ گرتنه‌ له‌گه‌ڵ كوڕێكی هه‌واداری به‌ڵام له‌كاتی وێنه‌گرتنه‌كه‌دا و له‌پشتی هه‌یفا و هه‌واداره‌كه‌یه‌وه‌ گه‌نجێكی ئه‌مه‌ریكی ده‌رده‌كه‌وێت
كه‌ به‌ ده‌ستبردن بۆ لوتی گاڵته‌ به‌ وێنه‌ گرتنه‌كه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ده‌كات.



جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌مه‌ جاری یه‌كه‌م نیه‌ كه‌ ئه‌و كچه‌ گۆرانیبێژه‌ ڕوبه‌ڕوی گاڵته‌پێكردن و ده‌ستدرێژی
ده‌بێته‌وه‌ به‌ڵكو له‌ زۆربه‌ ده‌ركه‌وتنه‌كانیدا توشی ئه‌م حاڵه‌تانه‌ ده‌بێت.