خانمان ئاگاداربن دڵتان پیس نەكەن پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
دووشەممە, 18 تشرینی دووەم 2013 13:38

دڵپیسی ژن و مێرد لە یەكتر تەنها كێشە نییە لە نێوان هاوسەری ئەم سەردەمەدا، چونكە ئێستا كێشەیەكی دیكە هاتووەتە نێوانەوە ئەویش بە كارهێنانی موبایلی زیرەكە ( سمات فۆن) كە وا دەكات دڵپیسی لە نێوان هاوسەرەكاندا دەكاتەوە و پەیوەندییە خێزانییەكان بەرەو گرژبوون دەبات.

ئەم دڵپسیە زیاتر لە نێوان هاوسەرە گەنجەكاندا هەیە كاتێك گلەیی لەوە دەكەن كە كەسی بەرامبەر هەموو كاتەكانی لەگەڵ مۆبایلەكەیدا بەسەر دەبات بە یاریكردن و بەكارهێنانی ئینتەرنێت، بۆیە رۆژ لە دوایی رۆژ ناكۆكییەكان روو لە زیادبوون دەكەن و كاتی ئەوە هاتووە هەمووان لە كاریگەرییە خراپەكانی ئەم جۆرە مۆبایلانە ئاگاداربین و هەوڵی چارەسەركردنی بدەین.