پیاوان چ ماكیاژ‌ێكی ژنیان پێ جوان نییه‌ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
دووشەممە, 18 تشرینی دووەم 2013 13:34

سووراروی ره‌نگی شه‌وانه‌ی نارنجی ‌، سایه‌ی شین بۆ چاو و سپیاوی بریقه‌دار و ره‌نگه‌ جوان به‌رچاو بكه‌ون، به‌ تایبه‌تی بۆ پیاوان. ئه‌زمونه‌كان ئه‌وه‌ نیشان ده‌ده‌ن كه‌ كۆمه‌ڵه‌ ئارایشێكی خانمان بۆ پیاوانه‌ جوان نابێت.

پاوده‌ر و سپیاوی تۆخ: ئه‌ستور بوونی پێست به‌ هۆی لێدانی كرێمی پاوده‌ری زۆر بۆ پیاوان جوان به‌رچاو ناكه‌وێت. باشه‌ روخسارتان ساف بكه‌ن، به‌ڵام زیاده‌ڕۆیی مه‌كه‌ن.

گه‌وره‌كردنی سه‌ر: هیچ پیاوێك ئاره‌زوی له‌ سه‌ری گه‌وره‌ی خانمان نییه‌، به‌ تایبه‌تی كه‌ خانمان به‌ به‌كارهێنانی هه‌موو جۆره‌ ئارایشێكی قژ هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌ریان به‌ شێوه‌یه‌كی ناسروشتی گه‌وره‌ بكه‌ن.

سووراوی ره‌نگ شه‌وانه (نارنجی )‌: له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌م ره‌نگه‌ بۆته‌ مۆده‌، به‌ڵام بۆچوونی پیاوان به‌ گشتی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا جیاوازه‌. لێوی نارنجی پیاوان ئاره‌زوی پێ ناكه‌ن.

برۆی زۆر باریك: باریكی برۆ سروشتی نایه‌ته‌ به‌رچاو و سه‌رنجی پیاوان راناكێشێت.

سایه‌ی چاوی دوو هێڵی: سایه‌ی دوو هێڵی له‌گه‌ڵ ره‌نگی شینی تایبه‌تی هه‌رچه‌نده‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا مۆده‌یه‌، به‌ڵام به‌ بۆچوونی پیاوان كۆنه‌ و ئیتر مۆدێلی نه‌ماوه‌.

لێوی دوو ره‌نگ: كاتێك ره‌نگی خه‌تی لێو له‌گه‌ڵ ره‌نگی سووراو یه‌ك نه‌بێت، به‌ بۆچوونی پیاوان سه‌رنجڕاكێش نابێت.

بریقه‌: به‌كارهێنانی بریقه‌ بۆ گشت روخسار نه‌ك هیچ جوانیه‌ك نابه‌خشێت، به‌ڵكو له‌ جوانی به‌شه‌كانی تری ئارایشتان كه‌م ده‌كاته‌وه‌.