بۆچی ده‌بێت ئافره‌تان شۆكۆلاته‌ بخۆن؟ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
دووشەممە, 17 حوزەیران 2013 11:43

خواردنی شۆكۆلاته‌ له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه‌ سوودی زۆری هه‌یه‌ و زۆربه‌ی خانمان ئه‌م ڕاستیه‌ نازانن.


خواردنی شۆكۆلاته‌ هه‌ستی تێربوون و ناسكی و لوسی به‌ پێست ده‌به‌خشێت. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ نوێیه‌كان خواردنی شۆكۆلاته‌ ئاره‌زووی خواردنی جۆره‌كانی دیكه‌ی شیرینی و خواردنه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه‌ كه‌ بڕێكی زۆریان له‌ چه‌وری تێدایه‌ و به‌وه‌ش هه‌ستی تێربوون دروستده‌كات و نیگه‌رانی ئافره‌تان كه‌مده‌كاته‌وه‌ و به‌وه‌ش ده‌توانرێت شۆكۆلاته‌ به‌ هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی بۆ ده‌ستكه‌وتنی ره‌شاقه‌ و كه‌مبوونه‌وه‌ی  مه‌ترسی تووشبوونی به‌ نه‌خۆشیه‌ ترسناكه‌كانی وه‌كو به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن و قه‌ڵه‌وی و نیگه‌رانی و ده‌مارگیری له‌قه‌ڵه‌مبدرێت.


به‌دڵنیاییه‌وه‌ خانمان رۆژێكی درێژ و ماندووكه‌ر به‌سه‌رده‌به‌ن بۆیه‌ له‌ئێواره‌دا پێویستیان به‌ شۆكۆلاته‌ هه‌یه‌ بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی  نیگه‌رانی و به‌خشینی چێژ و چالاكی.