له‌هاویندا پارێزگاری له‌ ماكیاژکردنت بكه‌ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
دووشەممە, 17 حوزەیران 2013 11:29

له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی وه‌رزی هاوین و گه‌رمادا ره‌نگه‌ ماكیاژ به‌هۆی ئاره‌قه‌ كردنه‌وه‌ زۆر به‌رده‌وام نه‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وا باشتره‌ له‌م وه‌رزه‌دا بۆ ماكیاژ كردن سود له‌م كه‌لوپه‌لانه‌ی ئارایش كردن وه‌ربگیرێت كه‌ گونجاو بێت بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ و یارمه‌تی مانه‌وه‌ی بدات.
به‌مجۆره‌ ماكیاژ بكه‌ن:
1ـ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر  گه‌رماودا پارێزگاری له‌ شل بوونی پێستی روخسارتان بكه‌ن پێویسته‌ له‌م وه‌رزه‌دا زیاتر له‌ وه‌رزه‌كانی تر و به‌ر له‌ ماكیاژ كردن و دوای ماكیاژ كردن به‌ ئاوی سارد روخسارتان بشۆن و رۆژی چه‌ند جار ئه‌مكاره‌ دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ش یارمه‌تی گه‌شه‌ كردنی پێست ده‌دات و رێگه‌ له‌ چرچ و شڵ بوونی ده‌كرێت.
2ـ دوای وشك كردنه‌وه‌ی پێست پێویسته‌ كرێمی دژه‌ خۆر به‌كار بهێنن كه‌ بۆ پێستی ئێوه‌ گونجاوه‌، چونكه‌ كرێمی دژه‌ خۆر له‌ هه‌موو وه‌رزێكدا پێویست به‌كار بهێنرێت.
3ـ ده‌بێت كرێمی دژه‌ خۆر به‌ ته‌واوی له‌گه‌ڵ پێستدا تێكه‌ڵ بێت و به‌ رێژه‌یه‌كی پێویست له‌ پێست بدرێت به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ته‌واوی پێست داپۆشێت.
ئه‌گه‌ر پێتان خۆشه‌ كرێمی پاوده‌ر به‌كار بهێنن، باشتره‌ سود له‌ دژه‌ خۆری ره‌نگاوڕه‌نگ وه‌ربگرن كه‌ زیانی كه‌متر به‌ پێست ده‌گه‌یه‌نێت.
دوای ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوی له‌گه‌ڵ پێست تێكه‌ڵ ده‌بێت، ده‌بێت ته‌نیا سود له‌ سپیاوی وشك وه‌ربگیرێت و به‌ پێی ره‌نگی پێست به‌ هێمنی به‌ ئیسفه‌نج له‌سه‌ر پێست بدرێت و نابێت به‌ شێوه‌ی مه‌ساج لێ بدرێت ،هه‌روه‌ها  له‌سه‌ر گشت به‌شه‌كانی پێست واته‌ لوت و گۆنا به‌ شێوه‌ی یه‌كسان بدرێت، تاوه‌كو هه‌موو به‌شه‌كانی پیست یه‌ك ره‌نگ ده‌ربكه‌وێت . هه‌وڵ بده‌ن كرێمی زۆر چه‌ور و زه‌یتی به‌كار نه‌هێنن.
4ـ ئه‌و سایه‌ و قه‌ڵه‌مانه‌ی بۆ برۆیه‌كان به‌كار ده‌هێنن، ده‌بێت وشك بێت. به‌كارهێنانی قه‌ڵه‌می چه‌و له‌ وه‌رزی گه‌رمادا ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌رووبه‌ری برۆیه‌كان به‌ شێوه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگ ده‌ربكه‌وێت.
5ـ كه‌مێك ماسكاره‌ی دژه‌ ئاو ته‌نیا له‌ برژانگه‌كانی سه‌ره‌وه‌ بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی گه‌رماوه‌ ژێر چاو و پشت چاو ره‌ش نه‌بێت و ماكیاژتان به‌ پاكی بمێنێته‌وه‌. شه‌وانه‌ له‌ كاتی خه‌وتن به‌ قه‌ڵه‌مێَكی ره‌ش، هێڵێكی ره‌ش له‌ناو چاوه‌كانتان بكێشن، تاوه‌كو ره‌شی ده‌رووبه‌ری برژانگه‌كان بڕوات و به‌ شێوه‌ی سروشتی ده‌ربكه‌وێت.ئه‌وه‌ش وا له‌ چاوه‌كانتان ده‌كات به‌ جوانی و گه‌شاوه‌یی ده‌ربكه‌وێت.
6ـ ماكیاژی سه‌ر گۆناكان به‌ هێمنی و به‌ فڵچه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر گۆناكان بده‌ن و به‌ شێوه‌یه‌ك بڵاو بێته‌وه‌ تاوه‌كو به‌ باشی له‌گه‌ڵ سپیاوی سه‌ر پێست تێكه‌ڵ بێت و سروشتی بێته‌ به‌رچاو و جیاوازی دروست نه‌كات.
7ـ بۆ ئه‌وه‌ی سووراوی لێوه‌كانتان زۆر بمێنێته‌وه‌، پێویسته‌ كاتی لێدانی ماكیاژ له‌گه‌ڵ لێوه‌كانتان یه‌ك ره‌نگ ده‌ربچێت،  دواتر سود له‌ قه‌ڵه‌می لێو وه‌ربگرن كه‌ نه‌ زۆر چه‌ور بێَت  كه‌ زوو لێ بێته‌وه‌ و نه‌ زۆر وشك بێت كه‌ ببێته‌ هۆی قڵێشانی لێوه‌كان. دواتر سود له‌ سووراوی وشك یان له‌ جۆری مات وه‌ربگرن. ئه‌وه‌ هێڵی لێوه‌كانه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی مانه‌وه‌ی سووراوی لێوه‌كانتان، ئه‌گه‌ر سووراوه‌كه‌ش نه‌مێنێته‌وه‌، به‌ڵام قه‌ڵه‌می لێو هه‌ر ده‌مێنێته‌وه‌.
8ـ پێویسته‌ قژ كۆ بكرێته‌وه‌ و له‌ مۆدێلی نیوه‌ كۆكراوه‌ كه‌ له‌ پشت سه‌ر ده‌به‌سترێت، سود وه‌ربگرن، تاوه‌كو ریگه‌ له‌ گه‌رما و ئاره‌ق كردن بگرن.