شه‌ش جۆر پیاو كه‌ خانمان ناتوانن ڕوبه‌ڕویان بوه‌ستنه‌وه‌ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 09 حوزەیران 2013 10:52

پیاو هه‌میشه‌ له‌خۆی ده‌پرسێت، ژن چی ده‌وێت؟ پرسیارێكی له‌مێژینه‌یه‌، به‌ڵام 6 جۆر پیاو هه‌ن كه‌ ژن ناتوانێت ڕوبه‌ڕویان بوه‌ستنه‌وه‌ و له‌به‌رده‌میاندا لاوازده‌بێت هه‌تا ڕاگه‌یاندنی خۆشه‌ویستی خۆی بۆیان، وه‌رن بابزانین ئه‌م جۆره‌ پیاوانه‌ كێن:

1- گه‌نجێكی ڕۆمانسی هه‌ستیار، ئه‌م جۆره‌ پیاوه‌ به‌ سۆز و خۆشه‌ویستی خۆی و به‌رزنرخاندنی بۆ هه‌سته‌ جوانه‌كان سه‌رنجی ژن بۆ خۆی ڕاده‌كێشێت.

2- گه‌نجێك كه‌ متمانه‌ی به‌خۆی هه‌یه‌، ئه‌و گه‌نجه‌یه‌ كه‌ گرنگی نادات به‌ ڕای كه‌سانی تر له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت گرنگی نادات به‌ڕای خۆشه‌ویسته‌كه‌شی و به‌وه‌ش ژن له‌به‌رده‌میدا هه‌ره‌سده‌هێنێت و پێیوایه‌ له‌به‌رده‌م كه‌سایه‌تیه‌كی پۆڵاینی كرداریدایه‌ و توانای بڕیاردانی هه‌یه‌.

3- گه‌نجی هونه‌رمه‌ند، هه‌مو لاوێك به‌هره‌یه‌كی هونه‌ری هه‌یه‌ و ده‌توانێت سه‌رنجی ئافره‌تێك رابكێشێت كه‌ عه‌شقی خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی بۆ هونه‌ر و به‌هره‌كه‌ی ده‌بێت.

4- گه‌نجی بیانی، خوێنه‌ری خۆشه‌ویست سه‌رت سوڕنه‌مێنێ له‌م جۆره‌ كه‌سایه‌تیه‌، چونكه‌ هه‌ندێك ژن حه‌زی له‌ كه‌سانی بیانیه‌ كه‌ به‌ به‌شێوازێكی جیاواز قسه‌ده‌كات و ئافره‌ته‌كه‌ واهه‌ستده‌كات گه‌نجه‌كه‌ چه‌ندین زانیاری و نهێنی شێوازی ژیانێكی جیاوازی پێیه‌.

5- لاوی زیره‌ك، لاوێكه‌ كه‌له‌ناو هاوریكانی خۆیدا سه‌ركه‌وتووتره‌ و وه‌كو سه‌رچاوه‌ی متمانه‌ و راكان له‌ قسه‌كردندا لێی ده‌ڕوانرێت و توانای شیكردنه‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌ی داهاتوی هه‌یه‌.

6- گه‌نجێك كه‌ ڕه‌چاوی هه‌ستی كه‌سانی تر ده‌كات، ئه‌م گه‌نجه‌ سه‌رنجی ئه‌و ئافره‌ته‌ بۆ خۆی ڕاده‌كێشێت كه‌ هه‌ستده‌كات پیاوان كۆمه‌ڵێك گورگن و هیچی تر و كاتێ گه‌نجه‌كه‌ لایه‌نی مرۆڤایه‌تی و هه‌ستناسكی خۆی پیشانده‌داتن سه‌رنجی ئافره‌ته‌كه‌ ڕاده‌كێشێت.