لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ پێوه‌ری خۆشه‌ویستی ئاشكراده‌كات پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 09 حوزەیران 2013 10:46

ئه‌دیبان و شاعیران و گۆرانیبێژان هه‌ر له‌ سه‌رده‌مه‌ دێرینه‌كانه‌وه‌ به‌ وشه‌ و مۆسیقا و زۆرجار به‌ خۆبه‌ختكردن و له‌خۆبوردن خۆشه‌ویستی دڵی خۆیان ده‌ربریوه‌ بۆ خۆشه‌ویسته‌كانیان، به‌ڵام زاناكان ده‌ڵێن ئێستا ده‌توانن به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیای بواری پزیشكیه‌وه‌ پله‌كانی خۆشه‌ویستی بپێون

.
له‌وباره‌یه‌وه‌ ئارسه‌ر ئارۆن، كه‌ زانایه‌كی ده‌روونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ له‌ زانكۆی ستونی بروك له‌ نیویۆرك، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك ئه‌نجامداوه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیان له‌نێواندا هه‌بووه‌ بۆماوه‌ی مانگێك هه‌تا 17 مانگ. ئه‌و عاشقانه‌ زاره‌وه‌ی وه‌كو" توامه‌وه‌ كاتێ به‌ قووڵی سه‌یری چاوه‌كانیم كرد" وتووه‌ و دواتر پشكنینی سۆنه‌ریان بۆكراوه‌ و دواتر وێنه‌ی خۆشه‌ویستانیان و چه‌ند كه‌سانێكی تری ناسیاویان نیشاندراوه‌، و ئه‌نجامه‌كان ده‌ریخستووه‌ كاتێ عاشقه‌كان تێڕاماون له‌ وێنه‌ی خۆشه‌ویسته‌كانیان، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له‌مێشكدا به‌رپرسه‌ له‌ كامه‌رانی مرۆڤ پڕبووه‌ له‌ مادده‌ی "دۆپامین" و زاناكه‌ ڕونیكردۆته‌وه‌ ماده‌ی دۆپامین له‌كاته‌كانی خۆشی و شادمانیدا ده‌ڕژێت و هانی مرۆڤ ده‌دات ئامانجه‌كانی به‌دیبهێنێت و ئاستی سۆزداری هه‌ڵبكشێت

.
هه‌روه‌ها زاناكان دوو هۆرمۆنی دیكه‌یان ئاشكراكردوه‌ كه‌ بریتین له‌ هۆرمۆنه‌كانی "ئۆكسیتۆسین" و "فاسۆبریسین" كه‌ كاریگه‌ریی هه‌یه‌ له‌سه‌ر هاندانی خۆشه‌ویستان بۆ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندی نێوانیان و ئه‌و هۆرمۆنانه‌ له‌كاتی ساته‌كانی ڕوانینی قوڵ له‌چاوی خۆشه‌ویستان و له‌ئامێزگرتن و سێكس كردندا چالاكده‌بنه‌وه

‌.
هه‌روه‌ها ژن و مێردێك كه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ بۆماوه‌ی 20 ساڵه‌ تا ڕاده‌ی شێتی یه‌كتریان خۆشده‌وێت، له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا پشكنینی ده‌ماغیان بۆ كراوه‌، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه‌ حاڵه‌ته‌كه‌یان هیچ جیاوازییه‌كی نه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی ماوه‌یه‌كی كورته‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیان هه‌یه