
پێنج نهێنی هه‌یه له‌باره‌ی پیاوانه‌وه كچانی حه‌وا نایزانن، به‌ڵام ئه‌م نهێنیانه كارده‌كاته سه‌ر ژیانی خێزانی ژن و مێرد ئه‌گه‌ر ژنه‌كه تێنه‌گات له سروشتی مێرده‌كه‌ی و كه‌سایه‌تی ئه‌و
. 1-زۆرجاریش بێده‌نگی پیاو ژن ئه‌شكه‌نجه ده‌دات چونكه نازانێت بۆچی بێده‌نگه و نازانێت پیاو له‌حاڵه‌تی توڕه‌یی یان دڵته‌نگی یان نائومێدیدا بێده‌نگ ده‌بێت، به‌ڵام كاتێ پیاو دهحهوێتهو ژن ده‌ستده‌كات به زۆربڵێی و نازانێت بێده‌نگی پیاو حاڵه‌تێكی سروشتیه و به سانایی چونكه هیچی پێ نیه بیڵێت و ژنه‌كه هه‌وڵده‌دات بۆ قسه‌كردن ڕایبكێشێت له‌ڕێگای چه‌ندین پرسیاره‌وه تا نهێنی بێده‌نگیه‌كه‌ی بزانێت و به‌وه‌ش پیاوه‌كه زیاتر توڕه‌ده‌بێت چونكه وا ده‌زانێت لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. بۆیه پێویسته ژنان بزانن كاتێك مێرده‌كانیان بێده‌نگن و ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن مێرده‌كانیان به پرسیاری یه‌ك له‌دوای یه‌ك نیگه‌ران نه‌كه‌ن، به‌ڵكو به شێوازێكی نه‌رم و نیان بابه‌تێكی جێگای گرنگی مێرده‌كانیان بۆ گفتوگۆ هه‌ڵبژێرن ئه‌وانیش وه‌ڵامیان ده‌بێت
. 2-ژنان زۆر شت پێشكه‌ش به پیاوان ده‌كه‌ن و كاتێ داوای شتێكی ساده له مێرده‌كانیان ده‌كه‌ن به هاتوهاواری پیاوان تووشی شۆك ده‌بن. ئه‌وه‌ی ژنان نایزانن ئه‌وه‌یه پیاو زۆر به وردی له‌شته‌كانی ده‌وروبه‌ری ورده‌بێته‌وه و هه‌ر تهشویشێك ده‌ماری ده‌وروژێنێت ئه‌گه‌ر شتێكی ساده‌ش بێت بۆیه ژنان ده‌بێت خۆیان بپارێزن له‌هه‌ر داواكارییه‌ك له‌كاتێكدا مێرده‌كانیان شه‌كه‌تن یان سه‌رقاڵی شتێكن
. 3- كاتێك ژن سكاڵایه‌ك له‌لای مێرده‌كه‌ی ده‌كات و مێرده‌كه‌ی پێی ده‌ڵێت بابه‌ته‌كه هیچ نیه وپێویست به‌و نیگه‌رانیه ناكات، ژنه‌كه توشی شۆك ده‌بێت و واده‌زانێت مێرده‌كه‌ی به‌ته‌نگیه‌وه نیه و ئه‌وه‌ی نایزانێت ئه‌وه‌یه ئه‌و وه‌ڵامه لۆژیكیهی پیاو واته تۆ توانای ئه‌وه‌ت هه‌یه به‌سه‌ر گیروگرفتهكهدا زاڵبیت، به‌ڵام ژنه‌كه زیاتر له خه‌فه‌تدا غهرقدهبێت و مێرده‌كه‌ی به خه‌مساردی تۆمه‌تبارده‌كات
. 4- كاتێك ژن و مێردێك به‌یه‌كه‌وه ده‌چن بۆ بازاڕ ژنه‌كه سه‌ری سوڕده‌مێنێت كاتێ ده‌بینێ مێرده‌كه‌ی توڕه‌ده‌بێت و په‌له‌ی لێده‌كات و ژنه‌كه‌ش به هێواشی بازاڕدهكات، ئه‌وه‌ی ژنه‌كه نایزانێت ئه‌وه‌یه بازاڕكردن له‌لای پیاو كێشه‌نیه به‌ڵكو كێشه‌كه ئه‌وه‌یه پیاو ده‌یه‌وێت له‌هه‌موو شتێك‌دا ته‌ركیزی هه‌بێت و بۆیه قه‌ره‌باڵغی بازاڕ و زۆری كاڵا‌و كڕیار و فرۆشیار وای لێده‌كات مێشكی جهنجاڵدهكات، به‌ڵام ژن به‌م فره‌جۆرییه چێژوهردهگرێت و له‌حاڵی مێرده‌كه‌شی تێناگات بۆچی وا توره‌بووه
.
5- ئه‌وه‌ی ژنان نایزانن له‌باره‌ی پیاوانه‌وه ئه‌وه‌یه پیاوان به خولێكی سۆزداری مانگانه‌دا تێپه‌ڕده‌بن و هه‌رده‌بێت به‌م بازنه‌دا بڕۆن ئه‌گینا له خۆشه‌ویستیدا ده‌خنكێن و پیاو دوای ماوه‌یه‌ك هه‌ستده‌كات پێویستی به ته‌نیایی هه‌یه و واوه‌یلا بۆئه‌و كه‌سه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه و دوای دووتا سێ رۆژ ئه‌مه ته‌واوده‌بێت و پیاوه‌كه به خۆشه‌ویستیه‌كی زیاتره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خێزانه‌كه‌ی، به‌ڵام ژنه‌كه‌ی له‌مه تێناگات و نازانێ بۆ حه‌زی له ته‌نیاییه و وا ده‌زانێ له‌ئه‌و توڕه‌یه و بۆیه پێویسته ژنان له‌و حاڵه‌ته‌دا واز له مێرده‌كانیان بهێنن پشووی خۆیان له ته‌نیایدا وه‌ربگرن و چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ره‌وشی ئاسایی بكه‌ن.
|