10 چاره‌سه‌ر بۆ هه‌ستكردن به‌ غیره‌ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 09 حوزەیران 2013 10:21


گومانی تێدایه‌ هه‌بوونی غیره‌ له‌ نێوان هاوسه‌ره‌كاندا به‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كلایكه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ بوونی خۆشه‌ویستی، و غیره‌ واتا ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێكی تر كه‌ سۆزداری هه‌بێت بۆ یه‌كێك له‌ هاوسه‌ره‌كان، به‌ڵام هه‌ندێك كات غیره‌ ده‌گۆرێت بۆ نه‌خۆشی و كاریگه‌ریی لاوه‌كی لێده‌كه‌وێته‌وه‌:
چۆنێتی زاڵبوون به‌سه‌ر غیره‌دا:


1- ئه‌و لایه‌نه‌ی هه‌ستی غیره‌ی بۆ دروستده‌بێت ده‌بێت به‌هه‌موو شێوازێك متمانه‌ به‌ خۆی زیاتربكات چونكه‌ غیره‌ واتا نه‌بوونی متمانه‌ به‌ خۆبوون و دواتر به‌ هاوسه‌ری ژیانیش.


2- كاركردن بۆ په‌ره‌پێدانی خولیاكان.

3- ئه‌نجامدانی وه‌رزش به‌به‌رده‌وامی.

4-نابێت ڕۆڵی چاودێر و پارێزه‌ر بۆ لایه‌نه‌كه‌ی تر بگێررێت چونكه‌ ده‌بێت ئه‌و متمانه‌یه‌كی پێویست هه‌بێت كه‌خۆی ده‌توانێت پارێزگاری له‌خۆی بكات.

5- په‌ره‌پێدانی توانای ددانبه‌خۆداگرتن
.
6- ئاراسته‌نه‌كردنی تۆمه‌ت و ده‌نگۆن به‌ڵكو بینینی واقع وه‌كو خۆی.

7- ده‌بێت ئه‌و بڕوایه‌ی لا دروستببێت كه‌ غیره‌ تێكده‌ره‌ و ڕه‌نگه‌ له‌قۆناغی پێشكه‌وتوودا ببێـته‌ هۆی له‌ده‌ستدانی هاوسه‌ر.

8- گه‌یشتن به‌ قۆناغێك به‌وه‌ی خۆت به‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به‌راوردبكه‌یت، و گه‌یشتن به‌و بڕوایه‌ی كه‌ هه‌موو ژنێك جوانی خۆی هه‌یه‌ و هه‌موو پیاوێك توانای خۆی هه‌یه‌.

9-هه‌موو ئه‌ونه‌ی غیره‌یان ده‌كه‌ن ده‌بێت بزانن غیره‌ ئه‌نجامی هه‌ستنه‌كردنه‌ به‌ سه‌قامگیری و ترسانه‌ له‌ له‌ده‌ستدان و نه‌بوونی توانایه‌ بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌.

10- هاوسه‌ران ده‌بێت بڕوایان وابێت هه‌ریه‌كه‌یان موڵكی ئه‌وی دی نیه‌ و په‌راوێزی ئازادیی پێویسته‌ له‌ هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كدا.
ئا: دانا ته‌یب مه‌نمی