پشوو ‌ به‌ پێستت بده‌ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
چوار شەممە, 05 حوزەیران 2013 12:20

مكیاژكردن به‌ شێوه‌یه‌كی رۆژانه‌ واده‌كات پێست زیندوێتی و ڕه‌ونه‌قی خۆی له‌ده‌ستبدات و په‌یدابوونی چرچ و لۆچ خێراترده‌كات و هه‌روه‌ها ده‌بێته‌هۆی ده‌ركه‌وتنی زیبكه‌.
به‌ڵام با باسی ئه‌و هۆكارانه‌ بكه‌ین كه‌ ئافره‌تان هانده‌دات مكیاژ به‌كاربهێنن:
یه‌كه‌م ره‌نگه‌ خانمان چه‌ند كێشه‌یه‌كیان هه‌بێت له‌ پێستدا وه‌كو چاڵ و چۆڵی و په‌ڵه‌ و ورده‌خاڵی ڕه‌ش،له‌به‌رئه‌وه‌ كرێمی ئه‌ساس و مكیاژ به‌كارده‌هێنن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌. له‌م حاڵه‌ته‌دا وا باشتره‌ خانمان سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن له‌جیاتی داپۆشینی كێشه‌كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ چونكه‌ مكیاژ ته‌نها چاره‌سه‌رێكی كاتیه‌ و زۆر به‌كارهێنانی زیان به‌ پێست ده‌گه‌یه‌نێت.
بۆیه‌ پێویسته‌ خانمان مكیاژ زۆر به‌كارنه‌هێنن له‌ڕووی بڕو ژماره‌ی به‌كارهێنانه‌وه‌ و ته‌نها له‌ كاتی بۆنه‌كاندا به‌كاری بهێنن و پشوویه‌ك به‌ پێستیان بده‌ن، و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی پێست بكه‌ن و خواردنی ته‌ندروست بخۆن ئه‌و كاته‌ پێویستیان به‌ مكیاژ نابێت.